ئه‌براهام ماسلۆ كه یه‌كێكه له شاره‌زایانی بواری ده‌روونزانی باس له گه‌شه‌پێدانی خود ده‌كات و له بیردۆزێكی ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه كه هه‌موو تاكێك پێویستی به به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌كردن به توانا و بیروبۆچوونه‌كانی هه‌یه، ئه‌مه‌یش له ڕێی كاركردن له‌سه‌ر تواناكان و زانینی توانستی فكری و جه‌سته‌یی ده‌ست پێ ده‌كات.
بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كان كار له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی خود بكه‌ن، پێوسته له پێشدا خۆیان بناسن و ئامانجه‌كانیان دیاری بكه‌ن، به‌مه‌یش تواناكانیان له ڕێی چه‌ند خاڵێكه‌وه بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌مانه‌ن:
پێویسته سه‌ره‌كییه‌كانی مرۆڤ بریتین له نوستن و خواردن و خواردنه‌وه و ئه‌و هۆكارانه‌ی تر كه ده‌بنه هۆی مانه‌وه‌ی مرۆڤ له ژیاندا، له ڕووی ئابووری و فیزیكییه‌وه‌ش مرۆڤه‌كان پێویستیان به پارێزگاریكردن و سه‌لامه‌تی ژیانیان ده‌بێت.
دواتر پێویستییه‌كان بۆ ڕێزگرتن و زانینی نرخی خودی كه‌سه‌كان قووڵ ده‌بێته‌وه كه ئه‌مه‌یش یه‌كێكه له گرنگترین ئاسته‌كانی به‌هێزبوونی تاكه‌كان، دوای ئه‌وه تێگه‌یشتن له ناخی خۆت و دیاریكردنی ئامانجه‌كان و به‌رچاوڕوونیت، كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی له‌و گۆشه‌یه‌وه كار له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی مرۆڤه‌كان بكه‌ین.
ماسلۆ له كتێبێكی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌موو مرۆڤێك له مێشك و ناخیدا ژوورێكی بۆ ئه‌وه هه‌یه كه ده‌توانێت بێ‌سنوور خۆی به‌ره‌وپێشه‌وه ببات و گه‌شه بكات، بۆیه به مانایه‌كی تر به‌ره‌وپێشبردنی خود بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تا چه‌ند مرۆڤه‌كان هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ببنه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خۆیان حه‌زی پێ ده‌كه‌ن.
چۆن بتوانین خۆمان به‌ره‌وپێشه‌وه ببه‌ین؟
زۆر له مرۆڤه‌كان لایان ئاسانه به‌وه‌ی كه ده‌توانن كار له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی خۆیان و فێربوون و ڕۆیشتن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانیان بكه‌ن بێ یارمه‌تی وه‌رگرتن و هیچ پاڵنه‌رێكی ده‌روونی، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌مه بۆ هه‌موو كه‌سێك وه‌ك یه‌ك نابێت، بۆیه چه‌ند هه‌نگاوێك دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێوه ببینی كه ئه‌مانه‌ن:
1.كاركردن له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه و دیاریكردنی ڕوانگه و بۆچوون به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا، به‌شێوه‌یه‌ك بزانیت كه چیت ده‌وێت؟ ئامانجه‌كانت چین و ده‌ته‌وێت به چی بگه‌یت؟.
2.كاتێك هه‌نگاوه‌كانی خاڵی یه‌كه‌م جێبه‌جێ ده‌كه‌یت و ده‌گه‌یته ئه‌نجامێك، بۆ دووه‌م هه‌نگاو پێویسته پلان دابڕێژیت به‌وه‌ی چۆن ده‌توانی بگه‌یت به‌وه‌ی ئامانجته و هیواخوازی بووی ڕۆژێك پێی بگه‌یت.
3.ده‌ست به پرۆسه‌ی فێربوون و په‌روه‌رده‌كردنی خۆت بكه‌ی له ڕێی چه‌ند ته‌كنیكێكه‌وه وه‌ك خوێندنه‌وه و وه‌رگرتنی خول و گه‌ڕان له ئینته‌رنێت.
4.تۆماركردنی هه‌ر ده‌ستكه‌وتێك و فێربوونێكی نوێ و نووسینی له تێنووسێك یان كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له‌باره‌ی هه‌ر بابه‌تێكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاوڕوونیت پێ بدات و ئاستی به‌ره‌وپێشچوونه‌كانت بزانیت، دواین هه‌نگاو پێداچوونه‌وه‌یه بۆ ئه‌و كارانه‌ی كردووته و سه‌ركه‌وتنت به‌ده‌ست هێناوه، به‌م شێوه‌یه متمانه‌ت به‌خۆت ده‌بێت و خۆت ده‌بیته پاڵنه‌رێك بۆ گه‌شه‌كردنی خۆت.