له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناكۆكی و كێشه‌ی زۆر له نێوان ئه‌و ژن و مێرده‌دا هه‌بوو، ژنه‌كه بڕیاری دا له ده‌ست مێرده‌كه‌ی هه‌ڵبێت و بڕواته لای كوڕه گه‌وره‌كه‌ی، پیاوه‌كه‌ش كه به‌مه‌ی زانی هیچی پێ نه‌كرا و له داخدا كوڕه بچووكه‌كه‌ی له‌ناو جێ ده‌رهێنا و كوشتی.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، پیاوێكی سوودانی دانیشتووی ناوچه‌ی سه‌لامه‌ی پارێزگای خه‌رتووم، له‌گه‌ڵ ژن و منداڵه بچووكه‌كه‌ی له خانوویه‌كدا ده‌ژیان، پیاوه‌كه زۆر توندوتیژی به‌رانبه‌ر ژنه‌كه‌ی ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه ژنه‌كه‌ی چه‌ند جارێك هه‌وڵی دا له ده‌ستی هه‌ڵبێت و نه‌یتوانیبوو.
ڕۆژێك كوڕه گه‌وره‌كه‌یان كه له ویلایه‌تی كادوقلی ده‌ژیا، كارتێكی بانگهێشتنامه‌ی بۆ دایكی نارد تا له ده‌ست باوكی ڕزگاری بێت و بێته لای ئه‌و بژی، ژنه‌كه‌ش به‌یانییه‌كی زوو به دزییه‌وه ڕای كرد و له ماڵ چووه ده‌ره‌وه.
كاتێكیش پیاوه‌كه هاته ماڵه‌وه و به‌وه‌ی زانی، زۆر تووڕه بوو و ده‌ستی به توندوتیژیی كرده‌وه، به‌ڵام ژنه‌كه‌ی لێ نه‌بوو تا لێی بدات، له‌به‌ر ئه‌وه چووه ژووری منداڵه بچووكه‌كه‌ی كه له ماڵه‌وه به‌جێ مابوو، له‌ناو جێی نوستنه‌كه‌ی هه‌ڵی گرت و بردییه ده‌ره‌وه.
دواتر به چه‌قۆیه‌ك له پێنج لاوه پارچه پارچه‌ی كرد، هیچ گوێشی به‌و قیژه و هاوارانه‌ی منداڵه‌كه‌ی نه‌دا كه بانگی ده‌كرد "باوكه" و له ناو خوێندا نقومی كرد.
پۆلیسه‌كانی سوودان هه‌رزوو به‌و بابه‌ته‌یان زانی و به په‌له چوونه ماڵی پیاوه‌كه و گرتیان، ئێسته له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه و به سزای گونجاوی خۆی ده‌گه‌یه‌نرێت له لایه‌ن دادگاوه.