ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى كه له به‌ره‌كانى شه‌ڕى داعش بریندار ده‌بن و چاره‌سه‌ریان له هه‌رێمى كوردستان زه‌حمه‌ته، له ڕێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى پزیشكیى تایبه‌ته‌وه ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه ده‌كرێن، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیریش له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌ڵێت تا ئێسته زیاتر له 700 بریندارى پێشمه‌رگه ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات كراون.
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ڕاگه‌یاندن و ڕ‌ۆشنبیرى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى له به‌ره‌كانى شه‌ڕ بریندار ده‌بن و چاره‌سه‌ریان له هه‌رێمى كوردستان نیه لیژنه‌یه‌كى پزیشكى تایبه‌ت له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات كه ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات بكرێن بۆ مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پزیشكى.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو: تا ئێسته زیاتر له 700 پێشمه‌رگه‌ى بریندارى به‌ره‌كانى شه‌ڕى داعش بێ جیاوازى له ڕێگه‌ى ئه‌و لیژنه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات كراون، ته‌نانه‌ت پێشمه‌رگه هه‌بووه دوو تا سێ جار ڕه‌وانه‌ى وڵاتى جیاواز كراوه بۆ چاودێرى به‌رده‌وامى پزیشكى، ده‌شڵێ: پێشمه‌رگه هه‌بووه چاوى له‌ده‌ست داوه و نه‌شته‌رگه‌رى چاوى له وڵاتى ئوستوڕالیا بۆ كراوه.
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه تێچووى چاره‌سه‌رى برینداره‌كانى پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات هه‌ندێ جار له ئه‌ستۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بووه و هه‌ندێ جاریش به هاوكارى وڵاتانى وه‌ك: ئه‌ڵمانیا، ئوسترالیا، توركیا و ئێران چاره‌سه‌رییه‌كان ئه‌نجام دراون و ئه‌وان خۆیان تێچووى چاره‌سه‌ریه‌كانیان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو: ته‌نیا ئه‌و لیژنه پزیشكیه بڕیار ده‌دات كه بریندارى پێشمه‌رگه ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه بكرێت دواى ئه‌وه‌ى كه برینداره‌گه‌كه ده‌بینن و دڵنیا ده‌بنه‌وه له‌وه‌ى كه له هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌رى نیه و پێویستى به ده‌ره‌وه‌ى وڵات هه‌یه.
هه‌ولێر/ هێمن ڕه‌فیق