خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیری یه‌كێكن له جوانترین قۆناغه‌كانی ژیان، به‌ڵام ده‌بێت هه‌ر كه‌سێك ئاگادار بێت له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كێ ده‌كه‌وێته ئه‌م قۆناغه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت به‌و جوانییه‌ی خۆی ده‌یهێڵێته‌وه یان قۆناغه‌كه‌ی له‌به‌رچاو ناشیرین ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی
فۆشیا چه‌ند ڕێنوێنییه‌كی تایبه‌ت به ژنان بڵاو كردووه‌ته‌وه، داوا ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه‌ی به‌ته‌مان بیكه‌نه هاوسه‌ری خۆیان یان خۆشه‌ویستیان، ئه‌م هه‌شت تایبه‌تمه‌ندییه‌ی تێدا بوو، باشتره زوو وازی لێ بهێنیت.
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه ناشیرینانه‌ی پیاو كه نابێت لێی نزیك بیته‌وه:
_ سوپاست ناكات: كاتێك كارێكی بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌یت، ده‌ستخۆشیت لێ ناكات، ته‌نانه‌ت له‌و پیاوانه‌ش نییه كه له جیاتی گوتنی وشه‌ی "سوپاس یان ده‌ستخۆش" به باوه‌ش و گرنگی پێدانێك سوپاست بكات، خۆی بێ منه‌ت ده‌كات له ئیشه‌كانت و پێی نازانێت.
_ حه‌زی جیاواز: شتێكی ئاسایییه مرۆڤه‌كان له جۆری هه‌ڵبژاردنی گۆرانی، فیلم و خواردن یان هه‌ر شتێكی تر حه‌زی جیاوازیان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانیت هه‌میشه ئه‌و شته هه‌ڵده‌بژێرێت كه خۆی ده‌یه‌وێت، ئه‌وه باشتره لێی دوور بكه‌ویته‌وه چونكه هه‌رگیز ناگۆڕێت.
_ ئازارت ده‌دات: ڕه‌نگه بزانێت كه تۆ شتێكت پێ خۆش نییه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی پێی خۆشه و به‌لایه‌وه ئاسایییه به‌رانبه‌رت ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی گوێ به‌وه بدات تۆ ئازار ده‌چێژی یان خۆشحاڵ ده‌بیت، باشتره لێی دوور بكه‌ویته‌وه.
_ خۆیت به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت: هه‌ندێك پیاو هه‌ن حه‌ز ده‌كه‌ن ئاگاداری ژنه‌كانیان بن و خه‌مخۆریان بن، ئه‌مه شتێكی باشه و نموونه‌ی پیاوی نموونه‌یییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ویستی به‌رده‌وام لێكۆڵینه‌وه‌ت لێ بكات و زاڵ بێت به‌سه‌رتدا، ئه‌مه خۆسه‌پاندنه و هه‌رگیز لێی نزیك نه‌بیته‌وه.
_ سزای نادادپه‌روه‌ری: شتێكی ئاسایییه هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵه ده‌كات، سزایه‌ك وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌ی نه‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ شتێكت به بێ ویستی خۆت ئه‌نجام دا و داوای لێبوردنیشت كرد، كه‌چی هێشتا كه‌وته سزادان و سه‌ركۆنه‌كردنت، ئه‌وا باشتره زوو وازی لێ بێنت و خۆتی لێ ڕزگار بكه‌یت.
_ بێزاره له شته‌كانت: هه‌موومان به قۆناغی سه‌خت و ناخۆشدا تێده‌په‌ڕین، تاكه ئومێد بۆ ئاساییكردنی ژیانمان، یارمه‌تیدانی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له نزیكمانن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه‌ش كه به نزیكترینی خۆتی ده‌بینی، هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی بۆ كاته سه‌خته‌كانت نه‌بوو، ئه‌وه بزانه زۆر بایه‌خت پێ نادا و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه له‌گه‌ڵت.
_ ڕه‌زیل: ژنان حه‌زێكی زۆریان بۆ بازاڕكردن و پاره خه‌رجكردن هه‌یه، له به‌رانبه‌ردا پیاوان ده‌بێت ئه‌و نازه‌یان هه‌ڵگرن و به پێی پێویست ئه‌و حه‌زه‌یان بۆ جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانیت ئه‌و پیاوه بۆ هه‌موو پاره خه‌رجكردنێك ده‌موچاوی تێك ده‌دات و خه‌مبار ده‌بێت و چاوی له پاره‌كه‌یه، باشتر وایه دوور بكه‌ویته‌وه لێی چونكه ڕه‌زیله.
_ له ئیشی ماڵ یارمه‌تیت نادا: جوانترین و باشترین پیاوه‌كان ئه‌وانه‌ن كه هه‌ست به ئه‌ركی ماڵه‌وه وه‌ك ژنه‌كانیان ده‌كه‌ن، به بێ داوای لێ بكه‌ی خۆی یارمه‌تیت ده‌دات، به‌ڵام ئه‌و پیاوه‌ی وا ده‌زانێت پشوودان بۆ ئه‌و هاتووه و ئیشیش بۆ تۆ، باشتره یه‌ك ئیشی بۆ نه‌كه‌یت و وازی لێ بێنیت، چونكه تا ماوه به‌و شێوه‌یه ده‌تكاته ئیشكه‌ری خۆی و هه‌رگیز یارمه‌تیت نادات.