وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، مەدالیای ئازایەتیی وڵاتەکەی بەخشییە چوار ئەفسەری پێشمەرگەی کوردستان.
پێش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له ڕێوڕه‌سمێكدا له‌ناو سه‌رۆكایه‌تی، ئاشتن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، مه‌دالیای ئازایه‌تی به‌ناوی وڵاته‌كه‌یه‌وه به‌خشییه‌وه چوار پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه له شه‌ڕی دژ به داعش به‌شدارییان كردووه.
ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی مه‌دالیای ئازایه‌تییان پێبه‌خشراوه، بریتین له: موقه‌ده‌م "بازید محه‌مه‌د بازید" شاره‌زایی به‌كارهێنانی چه‌كی میلان، رائید "مسته‌فا حه‌جه‌ر مسته‌فا" فه‌رمانده‌ی فه‌وجی كۆماندۆی زێره‌ڤانی، ئه‌فسه‌ری یه‌ك "بێستوون ئه‌بوبه‌كر عه‌زیز" فه‌رمانده‌ی كۆماندۆ و یه‌كه‌ی 70، "كۆسار ساڵح محه‌مه‌د" یه‌كه‌ی ئه‌ندازیاری پێشمه‌رگه، سریه‌ی گه‌رمیان.
دوابه‌داوی ئه‌و مه‌راسیمه، كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی و كارته‌ر ده‌ستی پێ كرد، بڕیاره تێیدا باسی دوا پێشهاته‌كانی كرده‌وه‌گه‌لی ئازادكردنه‌وه‌ی پارێزگای مووسڵ و ڕۆڵی پێشمه‌رگه له هه‌نگاوه‌كانی داهاتوودا به چڕی بكرێت.
دوای ئه‌وه‌ی دوای نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، ئاشتن کارتەر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، گه‌یشته كوردستان.