رائید فه‌همی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی سائیروون كه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در پاڵپشتی ده‌كرێت، له دیمانه‌یه‌كی "وشه"دا رای ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌گه‌ر شاندی چوار لایه‌نه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هوتێل بابل، له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و یه‌كێتی و پارتی بگه‌ن به رێككه‌وتن، ئه‌وكات ده‌توانین بڵێین گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی چۆن و كه‌ی دروست ده‌بێت.
*كه‌ی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی نوێی عێراق دێته راگه‌یاندن؟
دیاریكردنی واده‌یه‌كی كاتی بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن سه‌خته، چونكه راسته چه‌ند لایه‌نێك هه‌ن له پڕۆژه‌ی تۆ رازین، هاوكات هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ی لایه‌نی به‌رانبه‌ریش هه‌یه و خۆیان یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام پێویسته پابه‌ندی به واده ده‌ستوورییه‌كانه‌وه هه‌بێت، بۆیه چه‌ند رۆژی داهاتوو جموجووڵێكی چڕ به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و پێویسته لایه‌نه‌كانی تر خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه، ئه‌وكات له گفتوگۆكان دیار ده‌كه‌وێ كه هه‌ر لایه‌نێك چی بۆ ده‌بێت، بۆیه دوای چه‌ند رۆژێكی تر ده‌توانین وردتر ئه‌و پرسیاره وه‌ڵام بده‌ینه‌وه.
ئێسته شاندی چوار لایه‌نه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هوتێل بابل سه‌ردانی كوردستانیان كردووه و به دیدێكی جیاوازتر له‌وه‌ی پێشوو رۆیشتوون، له‌باره‌ی شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مه‌رج و بابه‌ته‌كانی پێوه‌ست به كوردستان، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌تانه رێككه‌وتنیان له‌باره‌وه بكرێت، ئه‌وه ده‌بنه به‌شێك له پڕۆژه‌ی سیاسی و پرۆگرامی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، ئه‌وكات ئه‌و خاڵانه ده‌بنه كاری هه‌موو پێكهاته‌كانی حكوومه‌تی داهاتوو، هاوكات ده‌بن به بنه‌مای جێبه‌جێكردنی فه‌رمانڕه‌وایی فیدراڵی له‌باره‌ی ناوچه‌كانی كێشه له‌سه‌ر و بودجه و پێشمه‌رگه، كه ساڵانێكه چاره‌سه‌ر نه‌كراون.
*كورد باسی هاوبه‌شی و سازان و هاوسه‌نگی ده‌كات، ئێوه تا چه‌ند له‌گه‌ڵ هاتنه‌دیی ئه‌و داوایانه‌ن؟
به‌شداریكردنی حكوومه‌تی عێراق به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی باس كران، به‌رجه‌سته‌كردنی راسته‌قینه‌ی بیرۆكه‌ی هاوبه‌شییه، كه ته‌نیا مانای به‌شداریكردن له حكوومه‌ت نییه و تۆ له‌ناو حكوومه‌ت ته‌نیا به‌رگری له پرسه‌كانی پێوه‌ست به كوردستان بكه‌ی، بۆیه پرۆگرامی حكوومه‌ت هه‌موو پرسه‌كانی عێراق له‌خۆ ده‌گرێت جا له كوردستان بێت یان له به‌شه‌كانی تری عێراق.
ئه‌و بیرۆكانه‌ی شاندی چوار لایه‌نه‌كه له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و یه‌كێتی و پارتی باسی لێوه ده‌كه‌ن، ئه‌و پرسانه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌خرێنه روو و ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن بكرێت، كۆبوونه‌وه‌ی تریش بۆ باسكردنی ورده‌كارییه‌كان ده‌كرێت و ئه‌وكات ده‌توانین بڵێن كه گه‌وره‌ترین فراكسیۆن چۆن و كه‌ی دروست ده‌بێت.
*دوا زانیارییه‌كان له‌باره‌ی پێكهاتنی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن چییه و ئه‌و لایه‌نانه‌ی پێكی دێنن كامانه‌ن؟
ئێسته چوار لایه‌نه‌كانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌ی هوتێل بابل (سائیروون و نه‌سڕ و حیكمه و وه‌ته‌نییه) له‌گه‌ڵ كورد گفتوگۆ ده‌كه‌ن و هه‌ڵوێستی ئه‌وان وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌رچی ئاماژه‌ی بوونی ئاماده‌سازییه‌كی ئه‌رێنی لای كورد هه‌یه بۆ كارلێككردن له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كانی سائیروون و هاوپه‌یمانه‌كانی، به‌ڵام له‌وه‌یش تێ ده‌گه‌ن كه كورد روونكردنه‌وه‌ی زیاتری ده‌وێت له‌باره‌ی هه‌ڵوێستیان له به‌رانبه‌ر پرسه‌كانی پێوه‌ندیدار به كوردستان، به‌هه‌مانشێوه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سوننه‌كان هه‌یه، به تایبه‌تی هاوپه‌یمانی هێزه عێراقییه‌كان (37 كورسی) كه ده‌بوو ئه‌وانیش به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هوتێل بابل بكه‌ن، به‌ڵام له سه‌عاته‌كانی دوایی پاڵه‌په‌ستۆیان خرایه سه‌ر و به‌شدارییان نه‌كرد.
زۆر باسی هوتێل بابل ده‌كه‌ی، چی له هوتێل بابل رووی دا، ئایا بۆ راگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن بوو ئه‌و كۆبوونه‌وه، به‌ڵام رێگری لێ كرا، یان ته‌نیا له چوارچێوه‌ی كێبه‌ركێی نێوان دوو ته‌وه‌ری شیعه بوو؟
پرسی راگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی نه‌خرابووه روو و بانگهێشتنی لایه‌نه كوردییه‌كانیش نه‌كرابوو، ئه‌وان وای بۆ ده‌چوون كه لایه‌نه‌كانی به‌شدار ده‌یانویست لێكگه‌یشتنی خۆیان رابگه‌یه‌نن و ئه‌وان نزیك بوونه‌ته‌وه له هاوپه‌یمانیكردن، بۆیه شكستخواردن یان گۆڕینی ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بوو، به‌ڵێ ده‌بوو لایه‌نێكی تریش ئاماده بن، به‌ڵام پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر بوو.
*چانسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی دووه‌م ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی چه‌نده و ئایا كاندیدبوونی له‌لایه‌ن سائیروون یه‌كلا بووه‌ته‌وه؟
حه‌یده‌ر عه‌بادی یه‌كێكه له كاندیدان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و لایه‌نه‌كانی تریش كاندیدیان ده‌بێت، بۆیه تا ئێسته سائیروون كاندیدی خۆی نه‌خستووه‌ته روو و ره‌نگه نهشیخاته روو، چونكه له گۆشه‌ی پرۆگرامی حكوومه‌ته‌وه سه‌یری بابه‌ته‌كه ده‌كات، هه‌روه‌ها له هاوپه‌یمانی چوار لایه‌نی یه‌ك كاندید نابێت، دواتر عه‌بادی كاندیدی هاوپه‌یمانی نه‌سڕه و یه‌كێكیشه له كاندیدانی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه و لایه‌نه‌كانی تریش ده‌توانن كاندیدیان هه‌بێت و كوردیش له دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران بۆچوونی ده‌بێت.
*ئه‌م پێشهاتانه له كاتێكدان حه‌شدی شه‌عبی له هاوپه‌یمانی فه‌تحه‌وه نزیكه و سه‌دری و هێزه دیموكراسییه‌كانیش ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر شه‌قامدا هه‌یه، پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ناكۆكییه‌كانیان بگاته ئاستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و حه‌شدی شه‌عبی؟
ئه‌و پڕۆژه چاكسازییانه‌ی ده‌خرێنه روو مانای ئه‌وه‌یه ناكرێت عێراق سه‌قامگیر بێت و به دامه‌زراوه بكرێت و ئاوه‌دان بكرێته‌وه، هاوپه‌یمانی فه‌تح ئه‌وانیش باسی چاكسازی له ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی و كۆنترۆڵكردنی چه‌ك و هێشتنه‌وه‌ی ته‌نیا به ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌كه‌ن، ره‌نگه جیاوازی له پڕۆژه‌كاندا هه‌بێت، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنبوونیش به‌پێی میكانیزمه‌كانی ده‌ستووری ده‌بێت، تۆ ناتوانی رێ له ناڕه‌زایی ئاشتییانه و یاسایی جه‌ماوه‌ر بگریت، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت كاره‌كانی وه‌ك پێویست نه‌بوو و خه‌ڵكه‌كه‌یش ناڕهزایییان پێشان دا، ئاسایییه. به‌ڵام سه‌ركوتكردنیان دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی تر ده‌بات و مانای رێز نه‌گرتنی ده‌ستووره و هیوادارین به‌و رۆژه نه‌گه‌ین.
*شێوه‌ی حكوومه‌تی نوێ چۆنه، ئاخۆ هه‌مان سیناریۆی 2010 دووباره ده‌بێته‌وه؟
تێگه‌یشتنێكی قووڵ هه‌یه كه گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و شێوازه له پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌مانباته‌وه بۆ هه‌مان شكسته‌كان كه پێشتر دووچاری بووینه‌وه، جگه له به‌رده‌وامیی گه‌نده‌ڵی، بۆیه هه‌وڵ هه‌یه، به‌ڵام رووبه‌ڕووی ویستی جه‌ماوه‌ری ده‌بێته‌وه، جیا له ناڕه‌زایی چه‌ند لایه‌نێكی هاوپه‌یمانی چوار لایه‌نه‌كه، بۆیه سه‌خته ئه‌و هه‌وڵانه سه‌ربكه‌ون.