بێدەنگی ئاسمان دژایەتیی داعش دەكات

:: AM:09:20:12/12/2016 ‌

ئێستە لە كوردستاندا كار بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێكی نوێ دەكرێت بەناوی "ئاسمان بێدەنگە" كە تێیدا باس لە دژایەتی فیكری كۆنەپەرستیی داعش دەكرێت.

لەوبارەیەوە پشتیوان عەبدوڵا كە سیناریۆی ئەو فیلمە نوێیەی نووسیوە، بەرۆژنامەی "وشە"ی راگەیاند: "ئاسمان بێدەنگە" ناوی نوێترین بەرهەم و فیلمی سینەماییمانە لە دەرهێنانی جبرائیل ئەبوبەكر و لە سیناریۆ و نووسینی من.

روونی كردەوە كە ئەو فیلمە چیرۆكەكەی باس لە دژایەتی فیكری كۆنەپەرستیی داعش دەكات بەرامبەر بەهەموو شتە جوانەكانی مرۆڤایەتی، بەتایبەت خەونی منداڵ و مرۆڤی عاشق. لە ئێستە ئەو فیلمە بەرهەم هێنراوە و ماوەكەی 100 خولەكە. بڕیارە بەشداری لە دووەمین دیداری نێودەوڵەتیی سینەمایی دژ بەتیرۆر بكات لە شاری هەولێر. هاوكات دوای بەشداریكردنی لەو دیدارە، لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان بەشداریی چەندان فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەكات.


وشە - تایبه‌ت