دوو كوڕی گه‌نج ڤیدیۆی دروستكردنی مه‌له‌وانگه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه به‌و دیمه‌نانه، دنیایان سه‌رسام كردووه و هه‌وادارێكی ئێجگار زۆریان په‌یدا كردووه.
دوو گه‌نجی ده‌ستڕه‌نگین، له وێبسایتی یوتوب ههژمارێكیان به ناوی
Primitive Survival داناوه، تێیدا ڤیدیۆكانی خۆیان له كاتی دروستكردنی مه‌له‌وانگه جۆراوجۆر و نه‌خشێنراوه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
خه‌ڵكێكی زۆر به ڤیدیۆكانیان سه‌رسام بوون، له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، كاره‌كانیان به دنیا ناسێنراوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆیه‌كی گرنگ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكانیان و زیاتر به‌ناوبانگبوونیان.
جگه له‌و ناوبانگه‌ش، ئه‌وان بینه‌رێكی زۆریان له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆیان له یوتوب هه‌یه و خه‌ڵكێكی زۆر سه‌بسكرایبی ههژمارهكهیانی كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه كاره‌كه‌یان بووه‌ته هۆكاری په‌یداكردنی پاره و یه‌كێكن له ده‌وڵه‌مه‌ندترین گه‌نجه‌كانی دنیا.
ته‌واوی ڤیدیۆكانیان لێره ببینه: