هونه‌رمه‌ند وه‌حید عه‌لی نه‌ژاد، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پارچه ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا به جلێكی ژنانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و شایی ده‌كات.
وه‌حید له سوید به‌شداری زنجیره كۆنسێرتی ستار نایت كردووه كه كۆمپانیایه‌كی هونه‌ری كوردییه، وه‌ك وه‌حید خۆی ئاماژه‌ی پێی ده‌كات، زۆر دڵخۆش بووه به سه‌ردانه‌كه‌ی و ئاماده‌بوون، ڕێزێكی زۆریان لێ گرتووه و شه‌وێكی خۆشی به‌ڕێ كردووه.
له میانه‌ی به‌شداریكردنه‌كه‌ی وه‌حید چاوی به "سازان" مه‌یكئه‌پ ئارتێست ده‌كه‌وێت و به خۆشحاڵییه‌وه وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌گرێت و وێنه‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه.
وه‌حید ئێسته ناوی خۆی گۆڕیوه بۆ "ئیلیسا" و حه‌ز ده‌كات سه‌رجه‌م هه‌وادارانی به‌ناوه بانگی بكه‌ن، ئه‌گه‌رچی له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی هێرشێكی زۆری كرایه سه‌ر، به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وام بوو له هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی.
هونه‌رمه‌ند وه‌حید عه‌لی نه‌ژاد ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له باشووری كوردستان ژیا و چه‌ند به‌رهه‌مێكی به چه‌ند زمانێكی جیاواز بڵاو كرده‌وه، دواتر كوردستانی به‌جێهێشت و ئێسته به‌یه‌كجاری له سوید نیشته‌جێ بووه. له سوید پشكنینی پزیشكی بۆ وه‌حید كراوه و ده‌ركه‌وتووه ره‌گه‌زی مێیه. ئه‌و به‌مدواییه ئه‌و ئه‌نجامه پشكنینه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرده‌وه.