دوای ئه‌وه‌ی له نۆی مانگی ئابدا كۆمپانیای سامسۆنگ گالاكسی نۆت نۆی خسته بازاڕه‌وه كه یه‌كێكه له به‌هێزترین مۆبایله‌كانی دنیا هواویش بۆ یه‌كی مانگی ئه‌یلوول وڵامی سامسۆنگی دایه‌وه و مۆبایلێكی خسته بازاڕه‌وه كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی له گالاكسییه نوێیه‌كه به‌هێزتربێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله‌كانی هواوی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێداوه، له یه‌كی ئه‌م مانگه‌دا كۆمپانیای هواوی مۆبایلی "Mate 20 lite" یان خسته بازاڕه‌وه كه له ڕووی تایبه‌تمه‌ندییه‌وه ڕكابه‌ری گالاكسی نۆت نۆ و ئایفۆن ئێكس ده‌كات ئه‌مه‌یش وایكردووه به یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله‌كانی دنیا دابنرێت.
هواوی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌وه گوتوویه‌تی، ئه‌م مۆبایله شاشه‌كه‌ی به‌سیسته‌می "Full HD"ی كارده‌كات و قه‌باره‌كه‌ی ده‌گاته 6.30 ئینج، جگه له‌وه‌یش پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی 2.2 گێگاهێرتزه و ڕامی چوار و شه‌ش گێگابایتی هه‌یه له‌گه‌ڵ میمۆری ناوه‌كی 512 گێگابایت كه دووه‌م مۆبایله ئه‌م سیسته‌می میمۆرییه‌ی هه‌بێت.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.