هەولێر.. جانێ‌ كۆنسێرتێك ساز دەكات

:: AM:10:38:13/10/2016 ‌
خاتوونە گۆرانیبێژی لاو جانێ حەیران، لە هەولێر درێژە بەكۆنسێرت و شەوە ئاهەنگە هونەرییەكانی دەدات و لە نوێترین شەوە ئاهەنگیدا، ئەمڕۆ پێنجشەم ئاهەنگێكی هونەری ساز دەكات و نوێترین بەرهەمی تێدا پێشكەش دەكات.

لەوبارەیەوە جانێ بە"وشە"ی راگەیاند: لە درێژەی كۆنسێرت و ئاهەنگە هونەرییەكانم لە شاری هەولێر، ئەمشەو كۆنسێرت و شەوە ئاهەنگێكی هونەری ساز دەكەم لەگەڵ چەند موزیكژەنێك، لەو ئاهەنگەدا بەپێشكەشكردنی چەند گۆرانییەك دڵی ئامادەبووان خۆش دەكەین، جگە لە پێشكەشكردنی گۆرانییە كۆنەكانم، چەند گۆرانییەكی نوێیش پێشكەش دەكەین .ئەو ئاهەنگە تا ڕۆژی هەینیش بەردەوام دەبێت.

روونی كردەوە كە ئەمشەو 13/10 لە سەعات 8:30 ئەو ئاهەنگە لە هەولێر لە كافتریای موزیك لە شەقامی 100 مەتری ساز دەكەین.

ناوبراو لەبارەی خزمەتكردنی پێشمەرگە و بنەماڵەی پێشمەرگە بەكارە هونەری و ئاهەنگە تایبەتییەكانی بە"وشە"ی راگەیاند: ئامادەم چەندان ئاهەنگی تایبەت بۆ بووك و زاوای پێشمەرگە ساز بكەم، هەر پێشمەرگەیەك هاوسەرگیری بكات و ئاگادارم بكاتەوە، ئامادەم بەئاهەنگ و گۆرانی خزمەتی بكەم . 

جانێ ماوەیەك لەمەوبەر لە ناوەڕاستی هەولێر لە باخچەی باخی شار بەرامبەر بازاڕی نیشتمان، شەوە ئاهەنگێكی هونەری ساز كرد .

وشە/ شاخەوان شێخانی










وشە - وشه‌