گونه‌ل 13 هه‌زار كه‌س بینه‌ری به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی بووه‌

:: PM:09:04:02/09/2018 ‌

خانمه‌ گۆرانیبێژ "گونه‌ل دیلان" نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی "DEREVİNİ" به‌ شێوه‌زاری كرمانجی له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ یووتیوب بڵاو كرده‌وه‌ وه‌ك یه‌كه‌م به‌رهه‌می ده‌نگدانه‌وه‌ی باشی له‌ناو هه‌وادارانی دروست كردووه‌ و 13 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه‌.


كلیپی "ده‌ره‌وینی" محه‌مه‌د چه‌لیك كاری موزیكی بۆ كردووه‌، ڕیدڤان نار كاری ماسترینگی بۆ ئه‌نجامداوه‌.پێشتریش خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی باكووری كوردستان دیلان گونه‌ل به‌ مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی زنجیره‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنی هاتووه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان و كار له‌سه‌ر ئێزدییه‌كان ده‌كات.


گونه‌ل دیلان له‌ شاری ئامه‌د له‌ باكوری كوردستان له‌دایكبووه‌ و خاوه‌نی چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكه‌ و له‌ چه‌ندان كاری هونه‌رییشدا وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداریی كردووه‌.



وشە - محەمەد میران