ئەو هۆتێلەی شاندی یانەی ریال مەدرید لە ژاپۆن دەمێننەوە

:: AM:11:22:12/12/2016 ‌

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، پێنجشەمی داهاتوو یەكەم یاریی خۆی لە قۆناغی نیوەی كۆتای جامی مۆندیالی یانەكان بەرامبەر یانەی كلۆپ ئەمەریكای مەكسیكی ئەنجام دەدات.

شاندی یانەی ریال مەدرید لە هۆتێڵی یۆكۆهاما رۆیال پاڕك دەمێننەوە كە بە دووەم بڵندترین هۆتێلەكانی وڵاتی ژاپۆن دادەنرێت و بەرزییەكەی 296 مەتر دەبێت و لەرووی دیزاینیشەوە بە یەكێك لە جوانترین باڵەخانەكانی جیهان دادەنرێت.

باڵەخانەی هۆتێڵی یۆكۆهاما رۆیال پاڕك لە وڵاتی ژاپۆن بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1993 دروستكراوە و لە 70 قات پێك دێت، ئەو هۆتێلە خێراترین بەرزكەرەوەی لەسەر ئاستی جیهان تێدایە كە لە نهۆمی یەكەمەوە بە 43 چركە دەگاتە نهۆمی 70.

هۆتێڵی یۆكۆهاما رۆیال پاڕك لەلایەن كۆمەڵێك ئەندازیاری نوخبەی ژاپۆنی دروست كراوە و باڵەخانەكەش لەسەر سپرینگ چەسپێنراوە بۆ ئەوەی بەرگەی بومەلەرزە بگرێت.

جێی باسە بەڕێوەبەرانی هۆتێڵی یۆكۆهاما نهۆمی 48 تا 69یان بۆ ئەندامانی شاندەكەی یانەی شاهانە تەرخان كردووە و سەرجەم یاریزانەكانیش ژوورە تایبەتیان بۆ تەرخان كراوە.



















وشە - ئامانج ئه‌كره‌م