جیهان له پێشكه‌وتنێكی بێ وێنه‌دایه، ئێسته
ته‌كنه‌لۆجیا و زانست ده‌توانن رۆبۆت دروست بكه‌ن بچێته سه‌ر مانگ و له شوێنی
مرۆڤ كار بكات، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی تا ئێسته چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه؟
پزیشكێك له 1934 چاره‌سه‌ری ئه‌و په‌تایه‌ی دۆزییه‌وه، به‌ڵام خۆی له‌ناوبرا و
توێژینهوهكهیشی كه چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی تێدا خرابووه ڕوو هیچ شوێنه‌وارێكی
نه‌ما.
گومانێكی زۆر له‌سه‌ر ئه‌مه دروست بووه،
مرۆڤ ڕووبه‌ڕووی هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك بووه‌ته‌وه، بۆچی ناتوانێ ڕووبه‌ڕووی شێرپه‌نجه
ببێته‌وه، هه‌ندێك ڕه‌وت و چالاكی مرۆیی هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه شێرپه‌نجه
به ئاسانی ده‌توانرێ چاره‌سه‌ر بكرێ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی
ده‌رمان زۆرترین قازانج بكه‌ن، نایانه‌وێ چاره‌سه‌ر و ده‌رمانه‌كه‌ی بخرێته ڕوو،
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه چاره‌سه‌ر گرانبه‌هاكان به‌كاربهێنرێ و زۆرترین قازانج بكه‌ن.
د.ریمۆند ریف له 1888 له دایكبووه و
ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه له به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا بۆ خزمه‌تی پزیشك و
زانستی پزیشكی، له 1922 ده‌ستی به توێژینه‌وه كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی
شێرپه‌نجه، له 1932 گه‌یشته ئه‌نجامێك و توانی چاره‌سه‌رێك بدۆزێته‌وه، تا
ڤایرۆسی شێرپه‌نجه كه به vxناسراوه له خانه‌كانی جه‌سته جیا بكاته‌وه.
ئه‌و پزیشكه له ڕێی ته‌كنه‌لۆجیا و
مایكرۆسكۆپه‌وه خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی 60 هه‌زار جار گه‌وره‌تر ده‌كرد له قه‌باره‌ی
خۆی، به ئاسایی له‌و كاته ده‌توانرا ڤایرۆسه‌كه له خانه‌كان جیا بكرێته‌وه و
چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه به ڤاكسینێك كه ته‌نیا شه‌ش هه‌فته ده‌بوو له تووشبوو
بدرێ، كۆتایی ده‌هات و مرۆڤه‌كه هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌ده‌ما، ئه‌و به‌و چاره‌سه‌ره
توانی 14 تووشبووی شێرپه‌نجه له كۆی 16 كه‌س كه سه‌ردانیان كردبوو، به شێوه‌یه‌كی
هه‌میشه‌یی چاره‌سه‌ر بكات.
له ساڵی 1934 پاش ئه‌وه‌ی واده‌ی ئه‌نجامدانی
كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕێكخست، تا چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی شێرپه‌نجه به دنیا
بناسێنی و بیخاته‌ڕوو، به‌ڵام به‌ر له گه‌یشتنی ژه‌هر خوارد كرا و گیانی له ده‌ست
دا، تاقیگه و سه‌رجه‌م په‌ڕاوه‌كانی توێژینهوهكهیشی سووتێنران و له‌ناوبران.