له‌وانه‌یه بروكلی سه‌وزه‌یه‌كی خۆش نه‌بێت به‌لاتانه‌وه و كه‌متر وه‌ك سه‌وزه‌یه‌ك بیخۆن، به‌ڵام خواردنی بروكلی زۆر به‌سووده بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، چونكه بروكلی ده‌وڵه‌مه‌نده به بڕێكی باش له كالیسیۆم، بۆیه به‌رده‌وام چێشتلێنه‌ره ناوداره‌كانی دنیا پێشنیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له ئێسته به‌دواوه بروكلی زیاد بكه‌ن بۆ ژه‌مه خۆراكییه‌كان.
ڕووهكی بروكلی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوودێكی زۆری بۆ ته‌ندروستی هه‌یه، بۆیه زۆربه‌ی كات ژنان پێویسته بیر له‌وه بكه‌نه‌وه له‌كاتی ئاماده‌كردنی ژه‌مه‌كاندا له‌گه‌ڵ خۆراكه‌كان ئاماده‌ی بكه‌ن بۆ خێزانه‌كانیان له‌سه‌ر سفره‌ی خوانه‌كه‌یان بێت.
بروكلی به چه‌ندان شێوه‌ی جیاواز ژنان ده‌توانن ئاماده‌ی بكه‌ن، یه‌كێك له‌و ڕێیانه تێكه‌ڵكردنیه‌تی له‌گه‌ڵ مریشك و قارچك و ده‌توانن له‌گه‌ڵ برنج بیخۆن.
ڕێی ئاماده‌كردنی له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌دا به وردی بۆ تۆی بینه‌ر باس كراوه، ئامادهكردنهكه به شێوه‌ی سووركردنه‌وه و تێكه‌ڵكردن ده‌بێت له‌گه‌ڵ سینگی مریشك و قارچكی فرێش، ئه‌مه‌یش تامێكی تایبه‌ت به تێكه‌ڵه‌كه ده‌به‌خشێت.