به‌هۆی چێژ و سووده‌كانییه‌وه شایانی ئه‌وه‌یه پێ بگوترێ شای میوه‌كان، به‌ڵام كه‌سانێك هه‌ن به‌تایبه‌تی ژنان له ترسی زیادبوونی كێشیان نا‌وێرن زۆری بخۆن، كه‌چی شاره‌زایان ده‌ڵێن كێشی له‌ش زیاد ناكات.
مانگۆ یه‌كێكه له میوه پڕ ڤیتامین و به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته، بۆیه پێش خواردنی هیچ شتێك و به گه‌ده‌یه‌كی به‌تاڵ ده‌توانی به‌یانیان شه‌ربه‌تی مه‌نگۆ و به تێكه‌ڵی شیرێكی خه‌ست، خواردنه‌وه‌یه‌كی پڕ وزه بۆ جه‌سته‌ت دروست بكه‌یت و بیخۆیته‌وه.
له‌م گرته ڤیدیۆییه‌ی خواره‌وه‌دا به زمانی كوردی شێف "تارا ئه‌مین سه‌پان"، ته‌واوی چۆنیه‌تیی ئاماده‌كردنی به وردی شرۆڤه ده‌كات.
مانگۆ Mango كه یه‌كێك له میوه گرنگ و به‌تامه‌كانه و له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له كوردستانیش به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو لای زۆر له میوه‌فرۆشه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت، چه‌ندان سوودی گرنگی هه‌یه، ئه‌م سوودانه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێكهاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی كه له كۆمه‌ڵێك ماده‌ی به كه‌ڵك پێك هاتووه، به‌م شێوه‌یه‌یه: ئاو 81%، نزیكه‌ی 100 كالۆری له یه‌ك دانه‌دا، 0.8 گرام پرۆتین، 28 گرام كاربۆهیدرات، 3 گرام ریشاڵ، 24 گرام شه‌كر، 0.4 گرام چه‌وری، 0.2 ملگم ئاسن، 17 ملگم كالسیۆم، 725 مایكرۆگرام بیتا كارۆتین. هه‌موو ئه‌مانه سه‌رباری ئه‌وه‌ی مانگۆ ڤیتامینه‌كانی A، E ، C ، B1، B2، B5، B6، B9، K تێدایه.