خانمه پێشكه‌شكار "شارا ئیبراهیم" له نوێترین پڕۆگرامی "شارا" كه له كه‌ناڵی كوردماكسشۆ په‌خش ده‌كرێت، میوانداری گۆرانیبێژ "سامان عومه‌ر" ده‌كات و له به‌رنامه‌كه‌ی داوایه‌كی سه‌یر له‌و هونه‌رمه‌نده ده‌كات.
له میانه‌ی پرۆگرامه‌كه‌دا خانمه پێشكه‌شكار "شارا ئیبراهیم" داواى له سامان عومه‌ر كرد هه‌ڵپه‌ڕێت له‌گه‌ڵیدا و ئه‌ویش داواكه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌مه‌یش وه‌ك سامان خۆى ئاماژه‌ى بۆ كردووه، دواى كۆچى دوایی خوشكه‌كه‌ى یه‌كه‌م جاره هه‌ڵپه‌ڕكێ بكات.
شارا پڕۆگرامێكى هه‌مه‌ڕه‌نگه میوانداری هونه‌رمه‌نده‌كان ده‌كات و پرسیار له‌سه‌ر كار و ژیانی تایبه‌تیان ده‌وروژێنێت، به‌وه‌یش چه‌ندان لایه‌نی شاراوه‌ی هونه‌رمه‌ندان بۆ هه‌وادارانییان ئاشكرا ده‌بێت، به‌رنامه‌كه له‌لایه‌ن "شارا ئیبراهیم"ه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
گۆرانیبێژ سامان عومه‌ر له سلێمانی له‌دایكبووه و ساڵی 1993 ده‌ستى به‌كارى هونه‌رى كردووه دواتر له ساڵی 1994 پێوه‌ندی به گرووپێكی فۆلكلۆری میوزیكی كردووه، سامان عومه‌ر له ساڵی 1996 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی به‌ناوی (ماڵئاوایی دڵ) بڵاو كردووه‌ته‌وه و ساڵی 2008 چووه ئه‌وروپا. ئه‌و خاوه‌نی سێ منداڵه و تائێسته چوار ئه‌لبوومى هه‌یه.