خوشكەكەی مایكڵ جاكسن لە عەرەبێك دووگیانە

:: AM:10:49:13/10/2016 ‌
گۆرانیبێژی ئەمەریكایی جانێت جاكسن، خوشكی ئەستێرەی بەناوبانگی كۆچكردوو مایكڵ جاكسن، كە لە ئێستەدا تەمەنی  50 ساڵە، دووگیانبوونی خۆی راگەیاند.

جانێت بە گۆڤاری peopleی راگەیاندووە، كە خۆی و ویسام ئەلمانعی هاوسەری كە سەرمایەدارێكی قەتەڕییە، دڵخۆشن بە دووگیانبوونەكەی و بە تامەزرۆیییەوە چاوەڕێی بە دنیا هاتنی منداڵەكەیان دەكەن.

جێی ئاماژەیە، جانێت جاكسن، ئێستە تەمەنی 50 ساڵە و لە تەمەنی 20 ساڵییەوە دەستی بەكاری هونەری كردووە، لە ساڵی 2012 هاوسەرگیریی لەگەڵ ئەو سەرمایەدارە عەرەبە قەتەڕییە كردووە.

وشە/ سپوتنیك-ویكیپیدیا. و: ئەهمەد كەیفی














وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی