وێنە.. یەكەم ئۆتۆمبێڵی رۆناڵدۆ لە ئیتاڵیا

:: AM:10:08:05/09/2018 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یاریزانی نوێی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئینستگرام) وێنەیەكی خۆی لەگەڵ ئۆتۆمبێڵە نوێیەكەی لە وڵاتی ئیتاڵیا بڵاو كردەوە.

رۆناڵدۆ وێنەكەی لەبەردەم ماڵەكەی خۆی لە شاری تۆرینۆ گرتووە و لە پشتیشییەوە ئۆتۆمبێڵێكی گرانبەهای كۆمپانیای (مارسیدس) دەردەكەوێ.

بەگوێرەی رۆژنامەی (ئاس) رۆناڵدۆ كاتێك لە وڵاتی ئیسپانیا لە ریزی یانەی ریال مەدرید یاری دەكرد ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێڵی گرانبەهای هەبوو كە ژمارەیان 22 ئۆتۆمبێڵ بوو.

رۆناڵدۆ /33 ساڵ/ مووچەی ساڵانەكەی لەبەرامبەر یاریكردن لە ریزی یانەی یۆڤێنتۆس برێتییە لە 31 ملیۆن یۆرۆ، واتە هەفتانە 600 هەزار یۆرۆ وەردەگرێ كە ئەمەش گرانترین مووچەیە لەنێو سەرجەم وەرزشوانانی ئیتاڵیا.
 




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م