دینای سه‌ماكاری رۆژهه‌ڵاتی كه له دنیای عه‌ره‌بیدا ناوێكی دیاری بواره‌كه‌ی خۆیه‌تی، بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یان سبه‌ی گه‌شتی چین بكات و له‌و وڵاته چه‌ند پارچه سه‌مایه‌كی رۆژهه‌ڵاتی پێشكه‌ش بكات.
پێگه‌ی "
ئیلاف" هه‌واڵێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، بۆ پێشكه‌شكردنی سه‌ماكانی، دینا ده‌چێته پایته‌ختی چین "په‌كین" كه بڕیاره رۆژانی حه‌وت تا نۆی ئه‌م مانگه، ئاهه‌نگێكی زۆر گه‌وره‌ی سه‌مای رۆژهه‌ڵاتی ساز بكرێت و له‌وێدا چه‌ند پارچه سه‌مایه‌ك پێشكه‌ش بكات.
به‌پێی پێگه‌كه، جیا له دینا، چه‌ندان سه‌ماكاری تری رۆژهه‌ڵاتی له وڵاتانی دنیاوه روو له چین ده‌كه‌ن تا سه‌ماكانیان له‌و ئاهه‌نگه‌دا پێشكه‌ش بكه‌ن.
دواتریش پێگه‌كه رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌مدوایییه دینا بۆ به‌شداریكردن له ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری، له لبنان بووه كه به‌ئاماده‌بوونی سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته و چه‌ندان كه‌سایه‌تیی سیاسی و هونه‌رمه‌ندان، چه‌ند پارچه سه‌مایه‌كی پێشكه‌ش كردووه.
ناوی ته‌واوی دینا "دینا ته‌ڵعه‌ت سه‌ید محه‌مه‌د"ه و له ساڵی 1965 له رۆمای ئیتالیا له دایك بووه. جیا له‌وه‌ی سه‌ماكارێكی زۆر ناوداری میسر و دنیای عه‌ره‌بییه، هاوكات وه‌ك ئه‌كته‌ر رۆڵی له چه‌ندان دراما و فیلمی سینه‌ماییدا بینیوه. له ساڵی 1998 هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ سامح باجووری كردووه و له 2001دا له یه‌كتر جیا بوونه‌ته‌وه. له ساڵی 2011دا هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ وائیل ئه‌بو حوسێن كردووه. له بواره‌كه‌ی خۆیدا خاوه‌نی چه‌ندان خه‌ڵاتی نیوده‌وڵه‌تییه.