ڤیدیۆیه‌ك بڵاو بووه‌ته‌وه، دایكێك هه‌وڵ ده‌دات منداڵه‌كه‌ی فێری گوتنی وشه‌ی "ماما" بكات، به‌ڵام له شوێنی منداڵه‌كه، سه‌گه‌كه‌یان فێر ده‌بێت و ئه‌و وشه‌یه ده‌ڵێت.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ڤیدیۆیه‌ك بڵاو بووه‌ته‌وه كه دایكێك ده‌یه‌وێت خواردن به منداڵه‌كه‌ی بدات، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی فێری قسه‌كردنی بكات، سه‌ره‌تا داوای لێ ده‌كات بڵێت "ماما" به مانای "دایكه"، دواتریش له پاداشتی قسه‌كه خواردنی پێ بدات.
سه‌گی ئه‌و ماڵه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌زی له خواردنه‌كه‌یه، له شوێنی منداڵه‌كه ده‌ڵێت "ماما"، ئه‌مه‌ش منداڵه‌كه تووڕه ده‌كات، بۆیه دانه‌یه‌ك به سه‌گه‌كه‌دا ده‌كێشێت.
ڤیدیۆكه له ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه، تا ئێسته زیاتر له 13 ملیۆن جار سه‌یر كراوه و هه‌زار جاریش بڵاو كراوه‌ته‌وه.