جۆره كارتێكی لهكاركهتووی باڵانسی هێڵی ئینته‌رنێتی فاستلینك، له بازاڕه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی دیار نییه، به‌ڵام به‌كارهێنه‌ر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ سوود له كارته‌كه وه‌ربگرێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌ی تێدا نییه. "وشه" به‌دواداچوونی وردی له‌و باره‌وه كرد و گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ده‌ڵێ، هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كارته‌ی كڕیوه، ده‌توانێ سه‌ردانی وه‌زاره‌ت بكات و ئه‌وان كۆمپانیاكه ناچار ده‌كه‌ن قه‌ره‌بووی به‌كارهێنه‌ره‌كه بكاته‌وه.
كارته له كاركهوتووهكه چۆنه
كارته‌كه له ڕووی دیزاین و شێوازه‌وه له كارته ڕاسته‌قینه‌كه جیاوازتره، له به‌رگی پشته‌وه‌ی كارته له كاركهوتووهكه نووسراوه "Faster Than a Wink" به‌ڵام له كارته ڕاسته‌قینه‌كه هێما بۆ ئه‌وه كراوه " Be The Fastest"، ئه‌و هێڵه‌ی بڕی یه‌كه‌ی كارته‌كه‌ی له‌سه‌ر نووسراوه وه‌ك له وێنه‌كه ده‌یبینن، له كارته لهكاركهوتووهكه ڕه‌شێكی ته‌واوه و نووسراوه 39 هه‌زار، له كارته ڕاسته‌قینه‌كه ڕه‌شێكی كاڵ و مه‌یله‌و ڕه‌ساسییه، له دیوی ناوه‌وه‌ی كارته‌كه ژماره‌ی نهێنی و سریال نه‌مبه‌ر به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تر نووسراوه، له‌و لۆگۆیه‌ی فاستلینكیش كه له خواره‌وه‌ی ژماره نهێنییه‌كه هاتووه، هیچ شتێكی له‌گه‌ڵ نه‌نووسراوه، تا نه‌چیته سه‌ر هێڵه پهمهیییهكه، به‌ڵام له كارته ڕاسته‌قینه‌كه سریال نهمبهرهكه له‌سه‌ر قه‌باره‌یه‌كی سپی و به فونتێكی بچووكتر نووسراوه، له ته‌ك لۆگۆی فاستلینكیش ژماره‌ی پێوه‌ندیكردنی لێ نووسراوه.
به‌كارهێنه‌رێكی فاستلینك له "وشه" له‌وكاته‌ی كارتی مانگانه ده‌كڕێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدارییه‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه، هه‌رچی هه‌وڵ ده‌دات كارته‌كه داخل نابێت، دواتر به دوو ئامێری تری فاسستلینك هه‌وڵه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌كات، به‌ڵام له‌وانیش داخل نابێت، كاتێك پێوه‌ندی به كۆمپانیای فاستلینك ده‌كات، به خوێندنه‌وه‌ی كۆدی سه‌ر كارته‌كه، ئاگادار كرایه‌وه كه ئه‌و كارته له داتاكانی كۆمپانیاكه‌دا تۆمار نییه.
"وشه" بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێوه‌ندی به فاتیح ئیسماعیل به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی كۆمپانیای ئاڵای نه‌ورۆز تیلیكۆم كرد، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو به فه‌رمی هیچ لێدوانێك بدات و داوای كرد ئه‌و بابه‌ته بڵاو نه‌كرێته‌وه. به‌ڵام ئومێد محه‌مه‌د گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی كوردستان بۆ "وشه" ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌و كارتانه پێشتر هی كۆمپانیاكه بووه و دواتر جۆرێكی نوێی كارتیان هێناوه و ئه‌وه‌یان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و بردوویانه‌ته كانی قڕژاڵه بیسووتێنن، به‌ڵام به‌شێكی نه‌سووتاوه و خه‌ڵك له شوێنی فڕێدانی خاشاك دۆزیویانه‌ته‌وه، بۆیه دووباره كه‌وتووه‌ته‌وه بازاڕ.
هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی گه‌یاندن
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی ڕێوشوێن و هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌مجۆره كارته، دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وان گرفتیان له‌گه‌ڵ میكانیزمی لۆجستی له‌ناوبردنی ئه‌و كارتانه نییه، به‌ڵام هه‌ر به‌كارهێنه‌رێك ئه‌مجۆره كارتانه‌ی پێ فرۆشرابێ، با سه‌ردانی وه‌زاره‌ت بكات كۆمپانیاكه ناچار ده‌كه‌ین قه‌ره‌بووی بكاته‌وه، به‌ڵام ده‌بێ خاوه‌نی كارته‌كه‌یش سه‌رچاوه یان ئه‌و شوێنه‌ی لێی كڕیوه ئاشكرا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه بنبڕ بكرێ.
داواكاری گشتی هاته ده‌نگ
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی داواكاری گشتی، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌مه وا ده‌كات زیان به خه‌ڵك بگات، بۆیه هه‌ركات ئه‌و دۆسیه‌یه بجووڵێنرێ و به‌ڵگه‌ی پێویست هه‌بێ، به‌دواداچوون ده‌كه‌ن و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ناكرێ كارتی له‌مشێوه‌یه‌ی له بازاڕ بڵاو ببێته‌وه و خه‌ڵكیش پاره به كارتێك بده‌ن، هیچ یه‌كه‌یه‌كی پێ داخل نه‌كرێت.
دادوه‌ر هیوا دزه‌یی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی مافی گشتی له داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ئێوه باسی ده‌كه‌ن به‌رده‌ستمان بگات و سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌بێ، ئێمه به‌دواداچوون ده‌كه‌ین و لێی ده‌كۆڵینه‌وه، به گشتی ئه‌مه كارێكه زیانی بۆ خه‌ڵك هه‌یه و ده‌سته‌ی مافی گشتی خه‌ڵك له هه‌رێمی كوردستان پێوه‌سته به‌و دۆسیانه‌وه".