چۆن دەبیتە كەسێكی گەشبین؟

:: PM:08:15:06/09/2018 ‌
پسپۆڕێكی نەخۆشییە دەروونییەكان ئاماژە بە هێور بوونەوەی مێشكی مرۆڤ دەدات و ڕوونی دەكاتەوە كە دووركەوتنەوە لە هەندێك ژینگە و هەندێ كەس وا دەكات كەسێكی سەركەوتوو دەربچیت.

د.سامان شەریف پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەكان بۆ "وشە" گوتی، دووركەوتنەوە لە كەسانی نەرێنی و ئەوانەی هەمیشە بۆڵەبۆڵ دەكەن و بەردەوام ڕەخنە دەگرن وا دەكات كە مێشكێكی هێورت هەبێت و ببیتە كەسێكی ئەرێنی و گەشبین لەژیان و كەسێكی سەركەوتوو دەردەچیت.

ئەو پسپۆڕە دەروونییە ڕوونیشی دەكاتەوە كە ژیان لە ژینگەیەك كە پڕ بێت لە ڕەخنەی بەردەوام هۆكاری سەرەكییە بۆ دروستبوونی پاڵەپەستۆی دەروونی و بێزاری و چەندان كێشە و نەخۆشی تری دەروونی و جەستەییش.

ئەو پسپۆڕە دەروونییە ئامۆژگاریمان دەكات كە دوور بكەوینەوە لەو جۆرە ژینگانە و هەوڵبدەین لە كەشێكی ئارام كاروبارەكان بكەین، وەك ئەو دەڵێت، لە كەشێكی بێ‌ ڕەخنەدا دەتوانرێ كاروبارەكان بەشێوەیەكی سەركەوتووتر ئەنجام بدرێ.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم