له نوێترین كاری‌دا كۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلێكی دروست كرد كه له‌رووی هێز و دیزاینه‌وه زۆر ناوازه‌یه و بووته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی.
هه‌واڵێك له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نویترین به‌رهه‌می ڤیڤۆ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێداوه، كۆمپانیای ڤیڤۆ له نوێترین كاری‌دا مۆبایلێكی ناوازه‌ی خسته بازاڕه‌وه به‌ناوی "V11 PRO" ه‌وه كه ئه‌م مۆبایله له‌رووی هێز و دیزاینه‌وه زۆر به‌شێوازێكی سه‌رسووڕهێنه‌ر دروست كراوه بووته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی.
كۆمپانیاكه زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌وه گوتوویه‌تی، مۆبایله نوێیه‌كه‌ی ڤیڤۆ به شاشه‌ی 6.41 دروست كراوه كه ڕوونییه‌كه‌ی ده‌گاته 1080 به 2340 پیكسڵ، جگه له‌وه‌یش ڕامی شه‌ش گێگابایته و میمۆری ناوه‌كیشی زیاد ده‌كرێت بۆ 256 گێگابایت، هه‌روه‌ها ئه‌م مۆبایله به‌سیسته‌می ئه‌ندرۆید كارده‌كات و پاترییه‌كه‌یشی 3400 میلی ئه‌مپێره.
ڤیڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه به‌هێزه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی "شین وی" چینی دامه‌زراوه كه ئێسته كۆمپانیاكه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و به‌هێزه ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.