توێژینه‌وه‌ى زۆر هه‌ن ده‌رباره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی سۆشیال میدیا و ئینته‌رنێت یان ته‌كنه‌لۆجیا به‌گشتی له‌سه‌ر منداڵ، بۆ ئه‌وه‌ی زیان و سووده‌كانی دیاریبكرێت، له خواره‌وه‌دا
كاریگه‌ری ته‌كنه‌لۆجیا له‌سه‌ر بیركردنه‌وه و هه‌ڵسوكه‌وت و گه‌شه‌ی هه‌ستی منداڵان باس ده‌كه‌ین.
یه‌كه‌م/ كاریگه‌ری ته‌كنه‌لۆجیا له‌سه‌ر بیر كردنه‌وه‌ی منداڵان:
توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه كه ته‌كنه‌لۆجیا كاریگه‌ری باش و خراپی هه‌یه له‌سه‌ر منداڵان، ته‌نیا كار ناكاته سه‌ر بیر كردنه‌وه‌یان به‌ڵكو كار له گه‌شه كردن و گه‌شه كردنی مێشكیشیان ده‌كات، جۆری ته‌كنه‌لۆجیاو چۆنێتی به‌كار ھێنانی وا ده‌كات سوودی ھه‌بێ یان زیانی ھه‌بێ له‌سه‌ر بیر كردنه‌وه‌ی منداڵ به تایبه‌تی له چه‌ند ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نیدا.
دووه‌م/ كاریگه‌ری ته‌كنه‌لۆجیا له‌سه‌ر ھه‌ڵسووكه‌وتی منداڵان:
زۆر به‌كارھێنانی ته‌كنه‌لۆجیا زیاد له پێویست ئه‌گه‌ری ڕووداوی مه‌ترسی داری ده‌كات له ھه‌ڵسووكه‌وتی منداڵ، به‌ڵام به‌كارھێنانی به شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند گه‌شه به به‌ھره زانیاریه‌كانی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ده‌دات.
ئه‌و كاریگه‌ره زیان به‌خش و به سوودانه‌ی كه توشی منداڵ ده‌بێ به ھۆی ته‌كنه‌لۆجیاوه ئه‌مانه‌ن:
* توێژینه‌وه‌یه‌ك بڵاو كراوه‌ته‌وه له پزیشكی منداڵاندا له ساڵی 2010 دا كراوه، كه زۆر به‌كار ھێنانی ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌و پێوه‌ندیه سۆزداریه ناھێڵێت له نێوان و منداڵان و دایك و باوكیاندا ھه‌ست كردن به خۆشه‌ویستیان كه‌م ده‌كاته‌وه.
*زۆر به كار ھێنانی منداڵان بۆ ته‌كنه‌لۆجیا چه‌وری له‌شیان زیاد ده‌كات و كاتی خه‌وتنیان كه‌م ده‌بێته‌وه توشی كه‌م خه‌وی ده‌بن، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر مێشكیان دروست ده‌كات.
*توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستوه كه به‌كارھێنانی ته‌كنه‌لۆجیا بۆ ماوه‌ی سێ بۆ چوار سه‌عات له ڕۆژێكدا لای منداڵان له‌سه‌تا 50 كاریگه‌ری زۆر خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ھهڵسووكهوتیان وه‌ك : توش بوونیان به جگه‌ره كێشان و به كارھێنانی ماده‌ی ھۆشبه‌ر.
* به‌ڵام ته‌كنه‌لۆجیا چه‌ند كاریگه‌ریه‌كی باشیشی ھه‌یه به به‌كار ھێنانی به شێوه‌یه‌كی دروست وه‌ك سه‌یر كردنی یاری و ڤیدیۆی به‌سوود بۆ گه‌شه‌ی مێشك و بهھرهكانیان.
سێیه‌م/ كاریگه‌ری ته‌كنه‌لۆجیا له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ھه‌ستی منداڵان:
ئه‌و منداڵانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی زۆر ته‌كنه‌لۆجیا به‌كار ده‌ھێنن و سه‌یری یاری و ڤیدیۆی شه‌ڕ و توند‌و تیژی ده‌كه‌ن ڕێژه‌ی ئه‌دریناڵین له له‌شیاندا به‌رز ده‌بێته‌وه و ده‌بێته ھۆی زیاد بوونی دودڵی و دڵه‌ڕاوكێ به ھۆی ئه‌وه‌ی نازانن كه له ڕاستی جیا بكه‌نه‌وه، ھه‌ره‌وه‌ھا زۆر به كار ھێنانی لێدانی دڵیان زیاد ده‌كات و ڕێژه‌ی ھه‌ست كردنیان كه‌م ده‌كاته‌وه.