خانمه پێشكه‌شكاری كوردستان "شارا ئیبراهیم" له نوێترین پۆستیدا له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له دابڕان، چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی خۆیی به جلی كوردییه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه و په‌یامێكیش له‌گه‌ڵی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌نووسێت كه پێیان گوتووه "شایه‌نی هیچ نییه".
شارا له‌سه‌ر وێنه‌كانی نووسیویه‌تی: "هه‌موو ئه‌وانه‌ی هی منن، به ماندوو بوون به ده‌ستم هێناون، بۆیه شایه نی هه‌موویانم"، ئه‌مه‌یش له دوای ئه‌و هێرشانه دێت كه ماوه‌یه‌كه له پێگه هونه‌رییه‌كان پێی ده‌ڵێن شایه‌نی ئه‌وه‌نده نییه كه بۆیی كراوه له‌به‌رانبه‌ر پێشكه‌ش كردنی به‌رنامه‌یه‌ك له‌و كه‌ناڵه‌ی ئێسته تێدا كار ده‌كات.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه، ئێسته له كه‌ناڵی كوردماكس شۆ به‌رنامه‌ی "شارا" پێشكه‌ش ده‌كات.