خانمه پێشكه‌شكارئه‌ژین ئازاد له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام نوێترین ڤیدیۆیی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه باس له كاره نوێیه‌كه‌ی ده‌كات وه‌ك پێشكه‌شكارێك له كه‌ناڵی ئاسمانی "كوردماكس شۆ" له به‌رنامه‌یه‌كی نوێ و وه‌رزێكی نوێ‌دا.
خانمه پێشكه‌شكاری پێشووی كه‌ناڵی كوردسات و دواتریش كه‌ناڵى خه‌ندان ئه‌ژین ئازاد له وه‌رزی نوێی "شۆ مه‌گه‌زین" له كه‌ناڵی ئاسمانی "كوردماكس شۆ" پرۆگرامه‌كه پێشكه‌ش ده‌كات و ڕای گه‌یاندووه، له‌وێستگه‌یه‌كی كاری راگه‌یاندن له‌ماڵه گه‌وره‌كه‌ی كوردماكس به‌رده‌وام ده‌بێت و وه‌رزێكى نوێى شۆو مه‌گه‌زین پێشكه‌ش ده‌كات.
ئه‌ژین ئاماژه به‌ناوى ئه‌و پێشكه‌شكاره ده‌كات كه پێشتر به‌رنامه‌كه‌ى به‌رێوه‌ده‌برد و ده‌ڵێت، له‌پێش منه‌وه خاتوونی جوان(سۆڤین)پێشكه‌شكاری ئه‌و پرۆگرامه بوو، هیوادارین بتوانین ئه‌وه‌ی له خه‌یاڵو ویستی ئێمه‌دایه‌و ئه‌وه‌ی روحی ئێوه ئه‌یخوازێ بۆتان بێنیینه سه‌ر شاشه‌كان.
ئه‌ژین دواى ئه‌وه وازى له كه‌ناڵى خه‌ندان هێنا كه كه‌ناڵه‌كه سه‌رجه‌م به‌رنامه هه‌مه‌ره‌نگ و كولتوورییه‌كانى ڕاگرت هاوكات ماوه‌یه‌ك سه‌رقاڵى كاری مۆدێل بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌یش ڕۆژانه ڕێكلامی بازرگانی بۆ ماڕكه‌كانی جلوبه‌رگ ده‌كرد.