خانمه گۆرانیبێژی ناوداری لبنانی (نانسی عه‌جره‌م)، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پارچه ڤیدیۆیه‌كی ئاهه‌نگی هه‌فته‌ی ڕابردووی كوێتی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه هه‌وادارێكی داوایه‌كی سه‌یری لێ ده‌كات ئه‌ویش بۆی ئه‌نجام ده‌دات.
فه‌وزی ئه‌و ئه‌ستێره ناوداره‌ی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه له وڵاتانی عه‌ره‌بى كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوێتییه، به‌شداری ئاهه‌نگه خێزناییه‌كه‌ی نانسی عه‌جره‌می كردووه و داوای ئه‌وه‌ی لێ ده‌كات یه‌كێك له گۆرانییه منداڵه‌كانی بۆ بڵێت، ئه‌ویش پێ ده‌كه‌نێت گۆرانییه‌كه‌ی بۆ ده‌ڵێت.
ئه‌م ڤیدیۆیه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا تا وای لێ هات نانسی عه‌جره‌میش له پێگه‌ی خۆیی بڵاوی بكاته‌وه.
نانسی نه‌بیل عه‌جره‌م له 16ی ئایاری 1983 له یه‌كێك له خێزانه (كریستیان)ـه‌كان له ناوچه‌ی ئه‌جره‌فـی له به‌یرووتـی پایته‌ختی لبنان له‌دایك بووه، نانسی گۆرانیبێژێكی به‌ناوبانگی عه‌ره‌بـی لبنانـییه، له ده‌ستپێكی كاره‌كانی نانسی به گۆرانییه‌كانی "أخاصمك ئا" و "یا سلام" وه "یا ونص" به دنیا ناسێنرا، نانسی دووجار خه‌ڵاتی مۆسیقای دنیاى (World Music Award) ی به‌ده‌ست ھێناوه.
نانسی جگه له كاری گۆرانیچڕین، كاری ته‌له‌ڤزیۆنی كردووه وه‌ك لیژنه‌ی ھه‌ڵسه‌نگاندن، ئه‌ویش له به‌رنامه‌ی عه‌ره‌ب ئایدل و به‌رنامه‌ی "زه ڤۆیس" كیدسی عه‌ره‌بی.