به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی پزیشكی دادوه‌ری له لۆس ئه‌نجلیس له ئه‌مه‌ریكا، دوێنێ گۆرانیبێژێكی گه‌نجی بواری "راپ" كۆچی دوایی كردووه و گومان ده‌كرێ به‌هۆی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه بووبێت.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، گۆرانیبێژی بواری "راپ" ماك میله‌ر كه ناوێكی دیاری بواره‌كه‌ی خۆیه‌تی و ته‌مه‌نی 26 ساڵه، دوێنێ هه‌ینی له ماڵه‌كه‌ی خۆی كۆچی دوایی كردووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی لۆس ئه‌نجلیس كه "رۆیته‌رز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئێسته به‌هۆی مردنی ئه‌و گۆرانیبێژه، لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێ تا بزانرێ هۆی مردنه‌كه‌ی چی بووه.
هاوكات پێگه‌ی "تی ئێم زه‌د" كه بایه‌خ به هه‌واڵی كه‌سایه‌تییه دیاره‌كان ده‌دات، بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه گومان ده‌كرێ مردنی ماك میله‌ر به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه بووبێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه كه‌سوكاری میله‌ر رایان گه‌یاندووه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ناوێكی دیاری بواره‌كه‌ی خۆی بووه و رۆشنایییه‌ك بووه له دنیای خێزان و هاوڕێ و هه‌وادارانی.
ئه‌لبوومی "بلو ساید پارك"ی ماك میله‌ر كه له ساڵی 2011دا هاتووه‌ته به‌رهه‌م، پڕفرۆش‌ترین ئه‌لبوومی ئه‌و ساڵه بووه.