زۆر شت له ژیانماندا كاری زۆر نایابیان پێ ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌رگیز بیرمان به لایانه‌وه ناچێت، بۆیه په‌نا بۆ كه‌سانی دیكه ده‌به‌ین یان ده‌چین بۆ بازاڕ و شتی زۆر به پاره‌ی زۆر ده‌كڕین بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانمان ته‌واو بكه‌ین.
هه‌موومان له ماڵه‌وه پێویستمان به‌وه ده‌بێت دوو پارچه وایه‌ری كاره‌بایی لێك بده‌ین، كه ره‌نگه رۆژانه ئه‌و كێشانه‌مان بۆ دروست ببێت، كه ئه‌وه‌ش پێویستی به كاویه "گه‌رمكه‌ر" هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به پارچه‌یه‌ك تواوه‌ی مس هه‌ردوو وایه‌ره‌كه لێك بده‌ین، بۆ ئه‌م كاره ده‌توانیت به پارچه‌یه‌ك تێلی پۆڵا و چه‌رخێك وایه‌ره‌كان لێ بكدهیت، یان هه‌ر ئه‌و پارچه تێله و چه‌رخه ده‌توانیت بكه‌یت به مشارێكی پلاستیكی، به گه‌رمكردنی به ئاسانی ئه‌و مادانه ده‌بڕێت كه پلاستیكن.
هه‌ر ئه‌و پارچه تێله كهرێت بیكه‌ین به راگری هێلكه، به‌تایبه‌ت كاتێك له شوێنێك داده‌ندرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناسكه و خڕه، ره‌نگه بڕوات و به شتێك بكه‌وێت و بشكێت.