وه‌ك ڕوون و ئاشكرایه، شاژنه ئێلیزابێث عاشقی ڕه‌نگه‌كانه و گوێ به ته‌مه‌نی نادات، بۆیه هه‌موو ڕه‌نگه جلێك ده‌پۆشێت و به جوانترین شێوه له‌گه‌ڵ پێڵاو، جانتا و چهترهكانی ڕێكیان ده‌خات.
هه‌ژماری CGTN له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی شاژنه ئێلیزابێثی دووه‌می بڵاو كردووه‌ته‌وه كه وێنه‌كانی زۆر به ڕێكپۆشی و گونجاندنی ڕه‌نگه‌كانه‌وه گیراون، واته بۆ هه‌ر جلێك چه‌تر، جانتا و پێڵاوی سه‌رنجڕاكێشی له‌گه‌ڵ خۆی گونجاندووه، ئه‌مه‌ش دووباره ناسناوی شاژنی ڕه‌نگه‌كانی به‌و شاژنه به‌خشییه‌وه.
ئه‌و هه‌ژماره بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه كه‌سێكی نزیك له خێزانه‌كه‌ی شاژن به میدیاكانی گوتووه: "شاژن حه‌زی له ڕه‌نگه كراوه و بوێرهكانه، حه‌ز ده‌كات له دووره‌وه دیار بێت كه ئه‌و به شوێنێكدا تێده‌په‌ڕێت".
ئێلیزابێثی دووه‌م له‌دایكبووی ساڵی 1926، له ساڵی 1952 واته له ته‌مه‌نی 26 ساڵییه‌وه بووه‌ته شاژنی به‌ڕیتانیا، كه‌نه‌دا، ئوسترالیا و نیوزله‌ندا، به یه‌كێك له سه‌ركرده لێهاتوو و بوێره‌كانی دنیا داده‌نرێت، یه‌كێكیشه له ژنه ناسراوه‌كانی دنیا، كه توانیویه‌تی پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی تر خۆی ده‌سه‌ڵاتی فهرمهنڕهوایهتی بگرێته ده‌ست و متمانه‌ی میله‌ته‌كه‌ی به‌ده‌ست بێنێت.