خانمه گۆرانیبیژی كورد "نیان عه‌بدوڵا" وێنه‌یه‌كی نوێی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند "ئاڤان جه‌مال " بڵاو كرده‌وه و به ته‌ندروستییه‌كی باش ده‌رده‌كه‌وێت و قسه له‌سه‌ر دیداری خۆیی و ئاڤان ده‌كات.
نیان له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسیویه‌تی: "من و هاوڕێی زۆر خۆشه‌ویستم هاوڕێی هاوپیشه‌م كه له‌سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریمانه‌وه دوو هاوڕێی دڵسۆز بووین، بۆ یه‌ك وه‌ك دوو خوشك وا بوین، به‌چاوی فرمێسكه‌وه دێت بۆ لام فرمێسكه‌كانیم سڕی وتم هاوڕێ ئازیز و دڵسۆزه‌كه‌م بۆم مه‌گری من زۆر زۆر باشم سوپاس بۆ خوا كه ده‌مبینی ئیتر پێ بكه‌نه نامه‌وێت چی تر فرمێسكت ببینم ده‌بێت دڵت خۆش بێت من هیچم لێ نه‌هاتوو ئێستا له جاران دڵ خۆشترم، چونكه ئێسته تامی ژیانم لا خۆشتره مرۆڤ تا ناخۆشی نه‌بینێ تام له خۆشیه‌كانیش نابینێ گرنگ هه‌ڵسانه‌وه‌یه، ئیتر باسی یادگاریه‌كانی ساڵانی ڕابوردوومان ده‌كرد تێر پێكه‌نین به‌هیوام ئێوه‌ش هه‌ر خه‌نده له‌سه‌ر ده‌م بن".
ئه‌م قسانه‌ی نیان عه‌بدوڵا له كاتێكدایه كه ئه‌و گۆرانیبێژه ماوه‌یه‌كی زۆره تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان بووه، نه‌شته‌رگه‌ری كردووه و چه‌ند جارێك چاره‌سه‌ری كیمیایی وه‌رگرتووه، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره به‌هۆی ئه‌م وێنه‌یه‌وه ڕای ده‌گه‌یه‌نێت كه ته‌ندروستی باشه و دڵخۆشه له ژیاندا.
نیان عه‌بدوڵا له سالی 1996ه‌وه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه و تا ئیسته خاوه‌ن چه‌ندین گۆرانی و كلیپی بڵاوكرایه‌وه، "بێ نسیبم" ناوی دوا به‌رهه‌می هونه‌ری بوو پێش نه‌خۆش كه‌وتنه‌كه‌ی كه گۆرانییه‌كی ماوه دریژ بوو، دوای چاك بوونه‌وه‌ی له شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان به گۆرانی "جاده چۆڵ و سێبه‌ربوو" دووباره ده‌ركه‌وته‌وه.