نۆكیا 6.1 پڵەس لە بازاڕەكانی عێراق بڵاو دەكاتەوە

:: PM:08:58:08/09/2018 ‌
كۆمپانیای "HMD"ی گەشەپێدەری مۆبایلی نۆكیا، ئەمڕۆ شەموو هەشتی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، رای گەیاند كە مۆبایلی نۆكیا 6.1 پڵەس لە سەرەتای مانگی داهاتوو بازاڕەكانی عێراق بڵاو دەكاتەوە كە چەندین تایبەتمەندی نوێی تێدایە.

مۆبایلی نۆكیا 6.1 پڵەس كوالیتی شاشەكە فول ئێج دییە و پێوانەكەی 5.8 بۆسە و رێژەی درێژیەكەی بۆ پانی 19:9یە و گۆڕینی رەنگەكانی بە رێژەی 96%ە و شاشەكەی لە شوشەی جۆری گۆرێلایە "Corning® Gorilla®".

خێرایی مۆبایلەكە بە بەراورد بەوانەی پێش خۆی 40% زیادی كردووە كە سوودی زۆری هەیە بۆ یارییە ئەلكترۆنییەكان و سەیركردنی ڤیدیۆكان، جگە لەمە كامێرای نۆكیا 6.1 پڵەس لە وێنەگرتندا چەندین خەسڵەتی تری بۆ زیاد كراوە، كامێرای پشتەوەی "16MP/5MP" بە كوالێتی " HDR" و خەسڵەتی blur bokeh كە دەتوانرێ وێنەكە پاش گرتنیشی دەستكاری بكرێ و وێنەیەكی پیشەگەرانەت دەست كەوێ.

نۆكیا 6.1، كامێرای پێشەوەی كە 16 مێگا پێكسڵە و خەسڵەتی #Bothieی تێدایە، واتە زیرەكیی دەستكرد كە بۆ یەكەمجارە لە مۆبایلە زیرەكەكانی نۆكیا بەكاردەهێنرێت بە بەكارهێنانی Dual-Sightی گەشەپێدراو بۆ بەكارهێنانی لایڤی ڤیدیۆیی لە رێگەی خەسڵەتی #Bothiesی وا دەكا لایڤ لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان باشتر ببێت و بۆ هاوبەشیكردنی هەردوو لەیەك ساتدا.

مۆبایلی نۆكیا 6.1 پڵەس هاوشێوەی مۆبایلە زیرەكەكانی تری نۆكیا، بە سیستەمی ئەندرۆید وەن كار دەكات و بەو پێیەش ئەزموونی گۆگڵی زیرەك و ئاسایش بە شێوەیەكی سەرسوڕهێنەر بەردەست دەخات، هەروەها بۆ ماوەی سێ ساڵ و لەرێگەی نوێكردنەوە ئاسایشیەكانەوە لەسەر دوایین نوێكردنەوەكان دەتانهێڵێتەوە، لەپاڵ دوو ساڵی گەرەنتی لە نوێكردنەوەكاندا بەسیستەمی OS فەراهەم دەكات.

رامی مۆبایلەكە 4 گێگایە و میمۆریەكەشی 64 گێگیایە و توانای خوێندنەوەی میمۆری دەرەكی تا قەبارەی 400 گێگا بایت دەخوێنێتەوە.

سەرباری ئەوانەیش مۆبایلە نوێیەكە نوێترین خزمەتگوزارییەكانی گوگڵ وەكو یاریدەدەری گۆگڵ Google Assistant و وێنەی گۆگڵ Google Photos كە قەبارەیەكی فراوان لە هەڵگرتنی وێنەی كوالیتی بەرز بەردەست دەخات.

نۆكیا ئەم مۆبایلە نوێیەی بە سێ رەنگی رەش بریسكەدار و سپی بریسكەردار و شینی تۆخی بریسكەدار و لە سەرەتای مانگی داهاتوو لە بازاڕەكانی عێراق فەراهەم دەكات، بەڵام هیچ زانیارییەكی لە بارەی نرخی مۆبایلەكە ئاشكرا نەكردووە.

 پاتریك حەرب، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای "HMD" لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران دەڵێ نۆكیا 6.1 پڵەس نموونەییە بۆ بەكارهێنەرانی مۆبایلە زیرەكەكان ئەوانەی بەدوای ئەزموونی باشتر و بەهێزتر دەگەڕێن لەگەڵ ئەدایەكی باشتری پاترییەكان، لەپاڵ كامێرایەكی كوالیتی باش، هەروەها مۆبایلەكە خەسڵەتی زیرەكیی دەستكرد لەخۆ دەگرێ، زیاتر گوتی "ئومێد دەكەین كە كەیف خۆشیی زیاتر لە ئەزموونی لایڤی ڤیدیۆیی و یارییە ئەلیكترۆنییەكان بەدەست بخات".



وشە - فه‌رمان سادق