میدیاكارێكى گۆڕان پێوه‌ندى به پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه ده‌كات
میدیاكار و به‌رپرسى پێشووى نووسینگه‌ى كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن له هه‌ولێر پێوه‌ندى به ریزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌موو هه‌شتى ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ر، شه‌وقى كانه‌بى میدیاكارى گۆڕان كه ئێسته له ئه‌ڵمانیا ده‌ژى له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى، لە ئێسته‌وه وەک هاونیشتیمانییەکی کورد پشتیوانی لە ستراتیجی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم بۆ باشووری کوردستان و سه‌رۆك بارزانی بە سەرۆکی خۆم دادەنێم.
" پارتی تاکە هێزێکە بەرگری لە کورد دەکات و دەتوانێت لە دوژمنەکانمان بمانپارێزێت.ئیتر کاتی ئەوەیە پشتیوانی لە ستراتیجی بارزانی بکەین و ڕێگە نەدەین بەرەی ئێرانی و حەشد و میلیشیا کوردیەکانی سەر بە ئێران کوردستان داگیر بکەن و بە ئارەزووی خۆیان تەراتێن بکەن" شه‌وقى كانه‌بى وا ده‌ڵێت.
شه‌وقى كانه‌بى پێشتر به‌رپرسى نووسینگه‌ى كه‌ى ئێن ئێن بوو له هه‌ولێر و ماوه‌یه‌كه له ئه‌ڵمانیا ده‌ژى.
پێشتریش چه‌ندان به‌رپرسى گۆڕان پێوه‌ندییان به ریزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه كردبوو.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم