له شارى مینابى سه‌ر به پارێزگاى هورمزگانى باشوورى ئێران، هێرشێكى چه‌كدارى كرایه سه‌ر هێزه چه‌كداره‌كانى ئێران، دوو كه‌سیان كوژران و دووانی تریش بریندار بوون.
به‌پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت، دوێنێ له شارى مینابى سه‌ر به پارێزگاى هورمزگان، چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو هێرشێكیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانى ناوخۆى ئێران.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به لێدوانێكى سه‌ركرده‌یه‌كى پۆلیسى شاره‌كه كراوه به ناوى محه‌مه‌د شه‌ریفى كه به ئاژانسى ئێرناى ئێران گوتووه، له هێرشه‌كه‌دا دوو كه‌س كوژراون و دووانى تریش له هێزه‌كانى ئێران بریندار بوون.
له‌باره‌ى چۆنیه‌تیى هێرشه‌كه به‌رپرسه‌كه ئێرانییه‌كه گوتوویه‌تى، چه‌ند چه‌كدارێك له ناو ئۆتۆمبێلێكه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كى هێزه‌كانى ناوخۆ له ناوچه‌ى سرنى شارى میناب.
شارى میناب 90 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتى به‌نده‌ر عه‌باسه‌وه دووره و سه‌ر به پارێزگاى هورمزگانى باشوورى ئێرانه.
سه‌رچاوه ئێرانییه‌كان تا ئێسته له باره‌ى ناسنامه‌ى هێرشبه‌ره‌كان هیچ شتێكیان ئاشكرا نه‌كردووه.
به‌ڵام له باشوورى ئێران، ژماره‌یه‌كى زۆر عه‌ره‌ب نیشته‌جێن و زۆر جار دژى كۆمارى ئیسلامى كار ده‌كه‌ن و بانگه‌شه بۆ سه‌ربه‌خۆخوازى ده‌كه‌ن.