له نوێترین كاری كۆمپانیای فه‌یسبووك بۆ ئاپه‌كه‌ی تایبه‌تمه‌ندی وێنه‌ی جووڵاوی بۆ كامێراكه‌ی زیاد كرد كه ده‌توانی له‌كاتی وێنه‌گرتن و ڤیدیۆ گرتندا وێنه‌ی جووڵاوی دایناسۆره‌كانی فیلمی Jurassic World زیاد بكه‌ی.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری فه‌یسبووك ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای فه‌سبووك له نوێترین به‌رهه‌میدا بۆ ئاپه‌كه‌ی به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری فیلمی Jurassic World: Fallen Kingdom توانییان وێنه‌ی جووڵاو "ستیكهرس"ی دایناسۆره‌كانی ناو فیلمه‌كه وه‌ربگرن و وه‌ك وێنه‌یه‌كی جووڵاو به‌كاری بهێنن بۆ كامێرای تایبه‌تی فه‌یسبووك.
فه‌یسبووك ئه‌وه‌یشی گوتووه كه ده‌توانیت له‌ڕێی كڕینی ئۆنڵاینه‌وه یان كڕینی "DVD" ئۆرجیناڵی فیلمه‌كه‌وه ئه‌م جۆره ستیكه‌ر "وێنه جووڵاوانه" به‌ده‌ست بهێنیت.
فه‌یسبووك بریتییه له تۆڕێكی كۆمه‌ڵاییه‌تی به‌ناوبانگ كه نزیكه‌ی 1.3 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 دا له كالیفۆرنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد كه ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن.