به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی زانا زه‌وی ناسه‌كان له ڕۆما به‌دواداچوونیان بۆ شوێنه‌وار و شتوومه‌كه به‌نرخه‌كان ده‌كرد له ئه‌نجامدا توانیان باخچه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هه‌زار ساڵ پێش ئێسته.
هه‌واڵێك له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین دۆزینه‌وه‌كانی زانا زه‌وی ناسه‌كان له ڕۆما ده‌كات و ئاماژه‌ی پێداوه، زانایانی زه‌وی ناسی ئیتاڵی له نوێرین كاریاندا له شاری ڕۆما توانیان باخچه‌یه‌ك له ژێر زه‌ویدا بدۆزنه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دوو هه‌زار ساڵ پێش ئێسته كه زانایان ده‌ڵێن ئه‌م باخچه‌یه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ شارێكی كۆن كه چۆڵ كراوه.
زانایانی زه‌وی ناسی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م باخچه‌یه‌وه گوتیان، هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م باخچه‌یه بۆ دوو هه‌زار ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه بوونی شتوومه‌كی ڕۆمه كۆنه‌كان له‌ناویدا و دروست كردنی باخچه‌كه له‌سه‌ر شێوازی كۆنی ئیتاڵی.
ماڵپه‌ڕه‌كه زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م باخچه‌یه‌وه گوتویه‌تی، باخچه‌كه بریتی بووه له حه‌وت نافورا كه به‌بڕیاری پاشا "نوما پۆمپیلیوس" دروست كراوه دوو هه‌زار ساڵ پێش ئێسته، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه نوما پۆمپیلیوس یه‌كێك بووه له حه‌وت پاشاكانی ڕۆما.