شه‌وى رابردوو له پاریس پیاوێك هێرشی كرده سه‌ر رێبواران و حه‌وت كه‌س بریندار ده‌كات كه چواریان ژیانیان له مه‌ترسیدایه.
شه‌وى رابردوو سه‌عات 11ى شه‌و به‌كاتى پاریس، پیاوێك له بازنه‌ى 19ى شارى پاریس هێرش ده‌كاته سه‌ر رێبواران و حه‌وت كه‌س بریندار ده‌كات.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست ئاژانسى
فرانس پرێس كه‌وتووه، پیاوه‌كه به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فغانییه و دواى ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیراوه.
شاهێدحاڵه‌كان باسیان له‌وه كردووه، ئه‌و پیاوه شیشێكى ئاسنى لا بووه و دواى وه‌شاندنى شیشه‌كه، چه‌قۆیه‌كى ده‌رهێناوه و هێرشى كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵك.
له رووداوه‌كه‌دا حه‌وت كه‌س بریندار بوون، به‌پێى زانیارییه‌كان چوار كه‌سیان ژیانیان له مه‌ترسیدایه. دوو له برینداره‌كانیش گه‌شتیارى به‌ریتانین.
له باره‌ى هۆكارى هێرشه‌كه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیس به فرانس پرێسى گوتووه، "تا ئێسته هیچ ئاماژه‌یه‌كى ئه‌وتۆ ده‌رنه‌كه‌تووه كه ئه‌م كرده‌یه تیر‌وریستى بێت".
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانى پاریس تا ئێسته رووداوه‌كه‌یان به تیرۆر له قه‌ڵه‌م نه‌داوه، به‌ڵام شێوازى هێرشه‌كه له‌و كرده‌وه تیرۆریستییانه ده‌چێت كه "گورگه تاك و ته‌ره‌كانى داعش" ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.