یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان له دوایین به‌یاننامه‌ى خۆیدا داواى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مامۆستایان ده‌كات.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڵاو كراوه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌ورتووه، یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان ده‌ڵێ: پێیسته حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوێ له داواكارییه‌كانى مامۆستایانى خوێندى باڵا‌و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بگرێت بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانى چاره‌سه‌ر بكرێت.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى یه‌كێتى مامۆستایان سه‌رجه‌م توندوتیژى و كاردانه‌ه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر مامۆستایان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها داوا له حكوومه‌ت ده‌كات كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
به‌هۆی بایكۆتكردنی مامۆستایانه‌وه، له ده‌ڤه‌ره‌كانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان تا ئێسته پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌ستی پێ نه‌كردووه، داواكارىیان چاككردنى مووچه‌كانیانه، له‌گه‌ڵ پێدانى پاره‌ى مانگانه له كاتى خۆیدا، هه‌رچه‌نده پێشتر حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بڕیارى خه‌رجكردنى شه‌ش ملیار دینارى بۆ مامۆستایان دا كه له مانگى تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ره‌وه بۆیان خه‌رج بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێكخراوێكى ئه‌ڵمانى و چه‌ند بازرگان و سه‌رمایه‌دارێكیش له ڕێگه‌ى ژوورى بازرگانیى سلێمانى، بڕیارى هاوكاریان داوه، به‌ڵام مامۆستایان سه‌رجه‌مى ئه‌وانه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ولێر/ رامیار جه‌واد