كچه شه‌هیدێكی ده‌ڤه‌ری سۆران، به‌ناوی خۆی و كه‌سوكاری شه‌هیدانی ده‌ڤه‌ره‌كه، داوای یاسایی له‌سه‌ر "سروه عه‌بدولواحید" تۆمار كرد.
ئه‌شقى مه‌لا به‌ڕێوه‌به‌رى شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوه‌كانى سۆران به "وشه"ى راگه‌یاند: له لایه‌ن "ناسكه ئه‌حمه‌د حه‌وێز" كه باوكى شه‌هید بووه، سكاڵاى یاسایی به ناوى سه‌رجه‌م كه‌سوكارى شه‌هیدان له‌سه‌ر "سروه عه‌بدولواحید" په‌رله‌مانتاری گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش له هه‌مبه‌ر ئه‌و لێدوانه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌ی پێچ چه‌ند ڕۆژێك دابووی.
مه‌لا ئاماژه‌شى به‌وه‌دا: هه‌ر ئه‌مڕۆ سكاڵاى كه‌سوكارى شه‌هیدان له‌لایه‌ن ئه‌و كچه شه‌هیده، پێشكه‌ش به داوكارى گشتى له سۆران كرا.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌م، كه‌سوكاری شه‌هیدان و هاووڵاتییانی سۆران به دروشمی "بمانبوورن شه‌هیدان، سروه خیانه‌تی كرد لێتان" ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به توندی ناڕهزایییان دژی سووكایه‌تیكردن به هاوسه‌ری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان ده‌ربڕی و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م كاره نانیشتمانییهیان كرد.
جێی باسە لە ڕۆژانی ڕابردوو، سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەرنامەیەكی ڕاستەوخۆی كەناڵی دیجلەی عێراقی ئاشكرای كرد، ئافرەتانی هاوسەری پێشمەرگە شەهیدەكان خۆیان دەفرۆشن، بۆ دابین كردنی پێداویستی منداڵەكانیان. ئەمەش لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەنگدانەوەی زۆری لێ كەوتووەتەوە و هەمووان بەتوندی ئیدانەی دەكەن.
سۆران/ مورشید برادۆستی