ڕێناس گۆرانیبێژێكی نوێیه له هونه‌ری كوردیدا، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هاته ناو لیستی گۆرانیبێژان و به به‌رهه‌مێك خۆی به هه‌وادارانی ناساند.
ڕێناس وریا كچه گۆرانیبێژێكی نوێ له هونه‌ری كوردیدایه، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مێك به ناوی "خۆزگه ده‌تزانی" خۆی به هه‌وادارانی ناساند و ده‌نگی خۆی ده‌رخست.
كاروان زامدار كه كاری مۆنتاژ به‌رهه‌مه نۆبه‌ره‌كه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی كردووه، به "وشه"ی گوت: ئه‌م به‌رهه‌مه له تێكستی هێمن حه‌مید، میلۆدی و ئاوازی هه‌رێم سه‌ڵاح، ده‌رهێنانی یوسف ستار، میكس ماسترینی سه‌ركان تانیكه و له ستۆدیۆی ڤینۆ تۆمار كراوه.
زیاتر گوتی: به‌رهه‌مه‌كه سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو بوون و كۆتایان پێ هاتووه، دوێنێ بڵاو كرایه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه یه‌كه‌م به‌رهه‌می ڕێناسه، به‌ڵام دوایین به‌رهه‌می نابێت و كاری جوانتر پێشكه‌شی هه‌وادارانی له داهاتوودا ده‌كات.
ڕێناس وریا گۆرانیبێژێكی تازه ده‌ركه‌وتووی كورده، ماوه‌ی ده ساڵه له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژیت، تازه هاتووه‌ته‌وه كوردستان و نیشته‌جێی شاری سلێمانی بووه، له شاری هه‌ولێر كاری یه‌كه‌م كلیپی بۆ به‌رهه‌مه نۆبه‌ره‌كه‌ی كردووه.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى