منداڵێك له ئه‌مه‌ریكا، هه‌ستا به ئه‌نجامدانی تاوانێك، كه نه پۆلیسه‌كان و نه كه‌سوكاری قوربانییه‌كان باوه‌ڕیان نه‌كردووه كه‌سێك له‌و ته‌مه‌نه‌دا بتوانێت تاوانی له‌و شێوه‌یه ئه‌نجام بدات.
ثیرۆن هارڤین منداڵێكی 14 ساڵه، دانیشتووی ویلایه‌تی ماریلاندای ئه‌مه‌ریكایه، به تاوانی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر سێ ژن و كوشتنی یه‌كێكیان كه ته‌مه‌نی 83 ساڵ بووه، گیرا.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، یاساكانی ویلایه‌تی ماریلاند وه‌ك وڵاتانی تر نییه، ڕێگه ده‌دات كه منداڵانیش سزای قوڕس وه‌ربگرن، كه ئه‌گه‌ر تاوانی وا ئه‌نجام بده‌ن، به‌مه‌ش ئه‌وه ئاشكرا بووه كه ئه‌و منداڵه، بێ ڕه‌چاوكردنی ته‌مه‌نی، سزای به پێی تاوانه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت.
هارڤینی 14 ساڵ، زۆر به خراپی ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر دوروپی مای نیل كه ژنێكی ته‌مه‌ن 83 ساڵ بووه، دواتریش بۆكسێكی توندی لێداوه، كاتێك فریاكه‌وتن گه‌یشتوونه‌ته لای، نه‌یان توانیوه ڕزگاری بكه‌ن و مردووه.
تی سمیث گوته‌بێژی پۆلیس به میدیاكانی گوتووه: "كاتێك چووینه‌ته شوێنی تاوانه‌كه، باوه‌ڕمان نه‌كردووه هه‌رگیز ئه‌مه كاری منداڵێك بێت و پێمان وابووه مافیایه‌كی گه‌وره‌ی به‌هێز بووه".
پۆلیسی ئه‌و ویلایه‌ته بڕیاریان داوه، 19ی ئهیلوول یه‌كه‌م دانیشتنی دادگای بۆ ئه‌نجام بده‌ن، به هۆی تاوانه بێ سنووره‌كانییه‌وه سزای خۆی وه‌ربگرێت و هیچ گوێ به ته‌مه‌نیشی نه‌درێت.