بۆ یه‌كه‌م جار له دنیادا یه‌كێك له سه‌رنجراكێشترین جۆری ڕۆبۆت دروست كرا كه بتوانێت وه‌ك مرۆڤ هه‌ڵسووكه‌وت بكات مرۆڤ ڕابێنێت له‌سه‌ر چۆنییه‌تی وه‌رگرتنی ده‌رمان و ئه‌نجام دانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان.
ماڵپه‌ڕی "
dailymail" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له یه‌كه‌م جۆری رۆبۆتی پێنج ساڵان ده‌كات كه دروست كراوه بۆ نیشاندانی منداڵه نه‌خۆشه‌كان كه وه‌رگرتنی ده‌رمان چۆنه و هیچ ئازارێكی نییه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ڕۆبۆته له‌سه‌ر شێوه‌ی منداڵێكی پێنج ساڵان دروست كراوه و هه‌ر وه‌ك منداڵێكیش هه‌ست به‌شته‌كانی ده‌ورووبه‌ری ده‌كات.
ماڵپه‌ڕه‌كه زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م رۆبۆته بچووكه‌وه گوتوویه‌تی، ڕۆبۆته منداڵه‌كه ناوی "هاڵ"ه "HAL" و ته‌مه‌نی پێنج ساڵه ئه‌م رۆبۆته به‌شێوازێكی وا دروست كراوه كه ده‌توانێت هه‌ناسه بدات و بگری و ئازار بچێژێت و خوێنی لێ بڕاوت و ته‌نانه‌ت سیسته‌می بانگكردنی دایكیشی بۆ دانراوه.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه رۆبۆته‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاییه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی "gaumard scientific" دروست كراوه و ئێسته له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له شاری میامی هاوكاری منداڵه‌كان ده‌كات له زۆر بواری ته‌ندروستیدا.