كۆلۆن كه زۆربه‌ی كه‌سه‌كان پێیده‌ڵێن ریخۆڵه ئه‌ستووره و كۆڵۆن وه‌ك هه‌ر ئه‌ندامێكی تری جه‌سته دووچاری نه‌خۆشی بۆماوه‌یی و هه‌وكردن و شێڕپه‌نجه ده‌بێت، به‌ڵام یه‌كێك له باوترین جۆری نه‌خۆشی كه تووشی كۆڵۆن ده‌بێت شێرپه‌نجه‌یه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
canceranswers" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له چه‌ندان ڕێگه‌ی ئاسان و به‌سوود ده‌كات بۆ رزگاربوون له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و ئاماژه‌ی پێ داوه، پزیشكان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه هۆكاری سه‌ره‌كی تووشبوون به نه‌خۆشی كۆلۆن یان شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن "كۆلۆرێكتاڵ"ه كه له‌ناو چه‌ندان جۆری جیاوازی خۆراك دایه و تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌ت ده‌كات.
پزیشكان چه‌ندان جۆر خۆراكیان باس كردووه كه هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ دروست بوونی نه‌خۆشی كۆڵۆن و شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن بۆیه ئامۆژگاریمان ده‌كات كه ئه‌م جۆره خۆراكانه نه‌خۆین یان كه‌می بكه‌ینه‌وه كه سه‌ره‌كیترینیان ئه‌مانه‌ن "گۆشتی سوور، په‌تاته، پیتزا، خواردنه خێراكان، خوێ، شه‌كر، كه‌چه‌پ و په‌نیر".
جگه له‌وه‌یش چه‌ندان جۆری خۆراك باسكراون كه سوودێكی یه‌جار زۆریان ده‌بێت بۆ پاككردنه‌وه‌ی ریخۆڵه و رزگاركردنی كه‌سه‌كه له شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن گرینگ‌ترینیان "سیر، ئه‌و ڕووه‌كانه‌ی كه به دژه ئۆكان ده‌وڵه‌مه‌ندن، زه‌یتی زه‌یتوون، گۆشتی ماسی سه‌له‌مۆن له‌گه‌ڵ رۆنی ماسی و خواردنه‌وه‌ی چای زه‌نجه‌فیل".