ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه بڕى 500 ملیار دینارى تر بۆ گه‌نمى جوتیارانى خه‌رج ده‌كرێت و به‌شى هه‌رێمیشى تێدایه.
نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق قسه‌ى كردووه و پێیان ڕاگه‌یاندووه ڕۆژى چوارشه‌م بڕى 500 ملیار دینار بۆ پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى 2016 ده‌خرێته سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق.
زیاتر گوتی: "پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بڕى 500 ملیار دینارى دیكه بۆ پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى باشورى عێراق خه‌رجكرا، بۆیه له‌و بڕه پاره‌یه‌ى ئه‌مجاره به‌شى هه‌رێمى كوردستانیشى تێدایه".
ئه‌وه‌شى گوت: له دواى ئه‌و 500 ملیاره، بڕى یه‌ك تریلیۆن دینارى تر كه هه‌مووى بۆ پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى 2016یه خه‌رج ده‌كرێت و بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراقیش ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌مى ئه‌و پاره‌یه پێش 2017 خه‌رج بكرێت.
نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: له‌و بڕه پاره‌یه‌ش پاره‌ى ته‌واوى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێم بۆ صاڵى 2016 به ته‌واوى دابه‌ش ده‌كرێت و هیچى نامێنێته‌وه".
لاى خۆیه‌وه، ئه‌مین محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى سایلۆى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، پێشتر وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق ئاگادارى كردوونه‌ته‌وه كه به‌م زوانه پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانیان بۆ ڕه‌وانه ده‌كرێت بۆ ساڵى 2016.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى