یه‌كێك له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی بواری ئه‌نته‌رنێت كه بۆ ماوه‌ی 20 ساڵه خزمه‌ت به دنیای ئینته‌رنێت ده‌كات گووگڵه كه به‌هۆی ئه‌م خزمه‌ته‌یه‌وه توانی ببێت به خاوه‌نی 110 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات كه ئایا گووگڵ له ماوه‌ی خزمه‌تیدا چه‌ندی قازانج كردووه و ئاماژه‌ی پێداوه، له‌وه كاته‌وه‌ی گووگڵ دامه‌زراوه ساڵانه هه‌وڵی داوه كه هه‌موو ساڵێك به‌رهه‌می زیاتر پێشكه‌ش بكات.
له ئه‌نجامدا له ساڵی 2001 به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ "ئیرێك سكمێد" بڕیاریاندا كۆمپانیاكه تایبه‌ت بكه‌ن به به‌رهه‌م هێنان و ته‌كنه‌لۆجیا، بۆیه له ئه‌نجامدا له ساڵی 2004 گووگڵ "Gmail"ی خسته به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌ران كه توانی له ساڵی 2006 دا نزیكه‌ی 1.6 ملیار دۆلار به‌ده‌ست بهێنێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گووگڵ ساڵانه نه‌وه‌ستا له دروست كردنی ئامێره ته‌كنه‌لۆجیاییه‌كان ته‌نانه‌ت مۆبایلیشی دروست كرد ئه‌مه وای كرد ساڵانه داهاتی زیاد بكات كه له ئه‌نجامدا توانی دوای 20 ساڵ له خزمه‌تكردن ببێته خاوه‌نی 110 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
گووگڵ یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان له‌بواری ئنته‌رنێتدا كه ئه‌م كۆمپانیایه به‌رھه‌مھێنه‌ری گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین ماڵپه‌ری گه‌رانه له دنیادا و ئۆفیسی سه‌ره‌كیشی ده‌كه‌وێته كالیفۆڕنیا له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م كۆمپانیایه له چواری ئه‌یلوولی 1998 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "سێرجی برین و لاری په‌یج" ه‌وه كه هه‌ردووكیان قوتابی بوون له زانكۆی ستانفۆرد له ئه‌مه‌ریكا.