هه‌ڵوه‌رین یان ڕووتانه‌وه‌ی قژ یه‌كێكه له كێشه گه‌وره‌كانی مرۆڤ و به‌شێكی زۆری خه‌ڵك به‌دوای چاره‌سه‌رێكی باش و كۆتایی ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی رزگاریان بێت له‌م كێشه‌یه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
healthline" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین و باشترین چاره‌سه‌ری سرووشتی ده‌كات بۆ رووتانه‌وه‌ی قژ و ئاماژه‌ی پێ داوه، له نوێترین توێژینه‌وه‌دا پزیشكان دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندان تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجامدا ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه مه‌ساجكردنی سه‌ر به شه‌ربه‌تی پیاز یه‌كێكه له باشترین چاره‌سه‌ره سرووشتییه‌كان بۆ رووتانه‌وه‌ی قژ و چه‌ندان كێشه‌ی تری سه‌ر كه له خواره‌وه‌دا باسیان لێوه ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – رووتانه‌وه و وشكبوونی قژ: پزیشكان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه ئه‌گه‌ر رۆژانه بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات بۆ 45 خووله‌ك سه‌رت مه‌ساج بكه‌ی به شه‌ربه‌تی پیاز ئه‌وا به‌ته‌واوه‌تی رزگارت ده‌بێت له ڕووتانه‌وه‌ی قژ و وشكبوونه‌وه، چونكه شه‌ربه‌تی پیاز پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه كه كونیله‌كانی سه‌ر پڕ ده‌كاته‌وه و ماده خۆراكییه‌كان ده‌به‌خشێت به مووی سه‌ر و به‌هێزیان ده‌كات.
دووه‌م – شه‌ربه‌تی پیاز سه‌ر خوراندن ناهێڵێت و ڕزگارت ده‌كات له برینه‌كانی سه‌ر: زۆربه‌ی كاته‌كان مرۆڤ ڕادێت له‌سه‌ر خواردنی سه‌ر به‌شێوازێكی به‌رده‌وام كه ئه‌مه‌یش زۆربه‌ی كاته‌كان برین دروست ده‌كات، بۆ ئه‌مه پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه رۆژانه بۆ ماوه‌ی 15 خووله‌ك سه‌رمان مه‌ساج بكه‌ین به شه‌ربه‌تی پیاز چونكه له‌م سه‌ر خواردنه ڕزگارمان ده‌كات.