ساز دژی هه‌موو ڕه‌خنه‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه‌

پێشكه‌شكار "ساز ئاسۆ"، دوای ئه‌وه‌ی میوانداری ده‌كرێت له‌ چه‌ند فێستیڤاڵ و كۆربه‌ند و كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌ جیهانییه‌كانی جونكاری له‌ كوردستان تێبینی ئه‌وه‌ی كردووه‌ خه‌ڵك ڕه‌خنه‌ له‌و كارانان ده‌گرێت.

ساز ئاسۆ، له‌ نووسینێكدا كه‌ له‌ ئینستاگرامى تایبه‌ت به‌خۆى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت: "باهه‌موومان تازه‌گه‌رییه‌كان قبووڵ بكه‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌میشه‌ دژی كردن و ڕوودانی هه‌موو شتێكی تازه‌ بین هه‌رگیز هیچ هه‌نگاوێك ناچینه‌ پێش، به‌ڵام كێشه‌كه‌ تێكه‌ڵ كردنی بابه‌ته‌كانه‌. 

ئه‌م قسانه‌ی سازیش له‌ كاتێكدا دێت كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ پیاوانی ئاینی له‌سه‌ر مینبه‌ره‌كانیانه‌وه‌ به‌ تووندی سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و فێستیڤاڵه‌ هونه‌رییانه‌ ده‌كه‌ن و پێیان وایه‌ پاره‌ی ئه‌و فێستڤاڵانه‌ بدرێت به‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بشتره‌ له‌ به‌فیڕۆدانی.

ساز ئاسۆ، له‌ دایكبووی ساڵی 1993ی شاری سلێمانییه‌، به‌شی بزنسی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی ته‌واو كردووه‌، ئێسته‌ كاری پێشكه‌شكاری ده‌كات، پێشتر وه‌ك بێژه‌ر له‌ كه‌ ناڵی "ئێن ئاڕتی" كاری ده‌كرد و له‌ چاوپێكه‌وتنێكیشدا ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌و خۆشه‌ویستی نییه‌، به‌ڵام هیچ كه‌سێك نییه‌ له‌ ژیانیدا یه‌كێكی خۆش نه‌ویستبێت، ماوه‌یه‌كیش به‌ر له‌ ئێسته‌ دوای سه‌ردانی كردنی بۆ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا وێنه‌ی له‌گه‌ڵ كوڕێك بڵاو كرده‌وه‌ به‌ڵام ئاشكرای نه‌كردووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ كێیه‌.

ئه‌مه‌یش له‌ كاتێكدایه‌ خۆی ساز ئاسۆ یه‌كێكه‌ له‌و كچانه‌ی به‌رده‌وام هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر شاجوانی فه‌رمیی سلێمانی یارجان، و سووكایه‌تی پێ ده‌كه‌ن، له‌ كاتێكدا یارجان شاجوانی فه‌رمیی سلێمانییه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراقی دیاری كراوه‌.



وشە - محەمەد میران


PM:08:23:10/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 570 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌