زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بالووكه‌یان لێ دێت چه‌ندان ڕێگه بۆ چاره‌سه‌ركردن و لابردنی ئه‌و بالووكانه ده‌گرنه به‌ر، به‌ڵام له‌م ڤیدیۆیه‌دا ده‌بینین پزیشكێك ته‌نیا به به‌كارهێنانی شله‌ی نایترۆجین چاره‌سه‌ری ئه‌م بالووكه‌یه ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیووب له چه‌ناڵی تایبه‌تی پزیشكێك به‌ناوی " paulthomasmd" ه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، له ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌بینین كه پزیشكێك چاره‌سه‌ر بۆ بالووكه‌یه‌ك ده‌كات كه له قاچی كچێكی بچووك هاتووه و نیشانمان ده‌دات كه ده‌توانێت ته‌نیا به‌كارهێنانی شله‌ی نایترۆجین بالووكه چاره‌سه‌ر بكات.
بۆیه له ڤیدیۆكه‌دا ده‌بینین كه پزیشكه‌كه له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی لۆكه‌ی گوێپاكه‌ره‌وه شله‌ی نایترۆجینه‌كه ده‌خاته سه‌ر بالووكه‌كه و ورده ورده بالووكه‌كه قه‌باره‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش ده‌بینین كه كچه بچووكه‌كه ته‌نیا هه‌ست به كه‌مێك ئازار ده‌كات، بۆیه پزیشكه‌كه ده‌ڵێن، ئه‌م ڕێگه‌یه زۆر كاریگه‌رتر و باشتره له نه‌شته‌رگه‌ری.
بالووكه یه‌كێكه له‌و كێشه ته‌ندروستییانه‌ی تووشی پێستی جه‌سته ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌مه چاره‌سه‌ركردنیشی ئاسان نییه و كاتی پێویسته، چونكه بالووكه به‌هۆی ڤایرۆسه‌وه دروست ده‌بێت كاتێك ڤایرۆسه‌كه ده‌چیته ناو خانه‌كانی پێست و به‌رده‌وام گه‌شه به‌و خانانه ده‌كه‌ن له‌مه‌وه بالووكه له‌سه‌ر پێست گه‌شه ده‌كات.