دواى دابه‌زینى رێژه‌ى فرۆشتنى نه‌وتى سعوودیه به هیند و قه‌ده‌غه‌كردنى نه‌وتى ئێران، عێراق به‌گرنگترین سه‌رچاوه‌ى دابینكردنى نه‌وتى هیند داده‌نرێت.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست ئاژانسى
رۆیته‌رز كه‌وتووه، له مانگى رابردوو ئاب/ئۆگستس، عێراق وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ى دابینكردنى نه‌وتى هیند ده‌ركه‌وتووه و له ریزبه‌ندییه‌كه شوێنى سعوودیه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا داواى له هیند كرد چیتر نه‌وت له ئێران نه‌كڕێت، كۆمپانیاى "ته‌كریر"ى هیندى كه خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ى بۆ ده‌وڵه‌تى هیند ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئاماده‌كاریى بۆ ئه‌وه ده‌كات سه‌رچاوه‌ى شوێنگره‌وه بدۆزێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه به پێى زانیارییه‌كانى رۆیته‌رز له مانگى رابردوودا، عێراق له ریزبه‌ندى پێشه‌وه‌ى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه دێ كه نه‌وتیان به هیند فرۆشتووه، ئاستى فرۆشتنى نه‌وتى عێراق به هیند %46 به‌رز بووه‌ته‌وه.
رۆیته‌رز ده‌ڵێ كۆمپانیاى ته‌كریرى هیندى ته‌نیا له به‌سڕه، رۆژانه ملیۆنێك و 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاو ده‌كڕێت، كه‌چى له به‌رانبه‌ردا رێژه‌ى فرۆشتن نه‌وتى سعوودیه به هیند %5 كه‌مى كردووه، له مانگى رابردوودا رۆژانه سعوودیه 747 هه‌زار به‌رمیلى به هیند فرۆشتووه.
هیند له دواى چین دووه‌م كڕیارى گرنگى نه‌وتى ئێران بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌پاندنى سزاكان، كۆمپانیاى نه‌وتى هیندى رێژه‌ى كڕینى نه‌وتى ئێرانى دابه‌زاندووه، له مانگى رابردوودا رۆژانه ته‌نیا 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى له ئێران كڕیوه و ده‌بێت بۆ مانگى نۆڤێمبه‌رى داهاتوو سه‌رجه‌م پرۆسه‌كه بوه‌ستێنێ.